وەزارەتی بازرگانی زانیاری لەسەر بەشەخۆراكی هاووڵاتیان بڵاودەكاتەوە



وەزارەتی بازرگانیی عێراق هاووڵاتیان دڵنیا دەكاتەوە لە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانە و ڕایدەگەیەنێت، پشکی ئارد بۆ ماوەی ساڵێک و سەبەتەی بەشەخۆراکیش بۆ شەش مانگی داهاتوو دەستەبەر کراوە.

وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەكردووە، “لە کۆگاكانی ستراتیژی دانەوێڵە لە سایلۆ و کۆگاکانی وەزارەتی بازرگانی بەشە ئاردی پسووڵەی خۆراك بۆ ماوەی ساڵێکی تەواو دەستەبەر كراوە.”

ڕاشیگەیاندووە، “ماددەكانی سەبەتەی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییانیش بۆ شەش مانگی داهاتوو دەستەبەر كراوە و لە كۆگاكاندایە.”

بەپێی بڕیاری وەزارەتی بازرگانی عێراق بەشەخۆراكی مانگانە لە 7 ماددە پێكهاتووە، كە بریتین لە هەریەكە لە (شەكر، برنج، زەیت، دۆشاوی تەماتە، پاقلەمەنییەکانی وەك: نیسك و لەتكەنۆك و فاسۆلیا) لەگەڵ نۆ کیلۆ ئار بۆ هەر کەسێک.

هەفتەی ڕابردوو، حەسەن نیعمە، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوونی وەزارەتی بازرگانی عێراق بە ڕۆژنامەی (سەباح)ی ڕاگەیاند، وەزارەتی بازرگانی ئامادەکارییەکانی بۆ مانگی ڕەمەزان دەستپێکردووە بۆ ئەوەی لە ڕۆژانی سەرەتای مانگی ڕەمەزاندا دابەش بکرێت.

ڕاشیگەیاند، بەشەخۆراکی ڕەمەزان پێكهاتووە لە (ئاردی سفر، نیشاستە، شەعرییە و مەعکەرۆنە و 7 ماددە سەرەکییەکەی دیکە لەخۆ دەگرێت، كە بریتین لە شەکر، زەیت، دۆشاو، برنج، ئارد پاقلەمەنییەکان).

 

شێوازی دابەشكردنی مووچەی 3 مانگی ساڵی ڕابردوو ئاشكراكرا
پێشت شێوازی دابەشكردنی مووچەی 3 مانگی ساڵی ڕابردوو ئاشكراكرا
وەزارەتی دارایی زانیاری لەبارەی دابەشكردنی مووچە بە كارتی “هەژماری من” بڵاودەكاتەوە
دواتر وەزارەتی دارایی زانیاری لەبارەی دابەشكردنی مووچە بە كارتی “هەژماری من” بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار