کاتی دابەشکردنی بەشەخۆراکی ڕەمەزان ئاشکرا کرا



وەزارەتی بازرگانی عێراق کاتی دابەشکردنی بەشەخۆراکی تایبەت بە مانگی ڕەمەزان ئاشکرا دەکات و دەڵێت، 11 ماددە لەخۆدەگرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، حەسەن نیعمە، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوونی وەزارەتی بازرگانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، وەزارەتی بازرگانی لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی لیتوانیا ڕێککەوت بۆ هاوردەکردنی گەنم و بەرهەمهێنانی ئاردی سفر.

ئەوەشی خستەڕوو کە بڕی پێویستیی عێراق بۆ ئاردی سفر بە چوار ملیۆن تۆن مەزەندە کراوە و لە ڕێی هاوردەکردنی گەنم و هاڕینی لە ناوخۆی عێراقدا، پێویستی بە هاوردەکردنی ئارد نامێنێت کە ساڵانە بڕەکەی دەگەیشتە دوو ملیۆن و 500 هەزار تۆن.

ڕوونیشیکردەوە پێشتر وەزارەتی بازرگانی زیاتر لە پێنج ملیۆن تۆن گەنمی لە جوتیاران وەرگرتووە، ئەویش کراوە بە ئارد و بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش کراوە.

حەسەن نیعمە، سەبارەت بە بەشەخۆراکی مانگی ڕەمەزان ڕایگەیاند، وەزارەتی بازرگانی ئامادەکارییەکانی بۆ مانگی ڕەمەزان دەستپێکردووە بۆ ئەوەی لە ڕۆژانی سەرەتای مانگی ڕەمەزاندا دابەش بکرێت.

ڕاشیگەیاند، بەشەخۆراکەکەی ڕەمەزان ئاردی سفر، نیشاستە، شەعرییە و مەعکەرۆنە و حەوت ماددە سەرەکییەکەی دیکە لەخۆ دەگرێت کە پێکهاتوون لە شەکر، زەیت، دۆشاو، برنج، ئارد پاقلەمەنییەکان.

بەرپرسەکەی وەزارەتی بازرگانی جەختیشیکردەوە لەوەی بەشەخۆراکەکەی ڕەمەزان لە بەشەخۆراکی ئاسایی مانگانە جیا دەبێت.

ئۆتۆمبێلەکەی باوکی دزی و فرۆشتی
پێشت ئۆتۆمبێلەکەی باوکی دزی و فرۆشتی
هۆکاری هەڵنەبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان ئاشکرا کرا
دواتر هۆکاری هەڵنەبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان ئاشکرا کرا
ەیوەندیدار