ڕووداوێكی هاتووچۆ لە قەرەداغ 11 قوربانی لێكەوتەوە


لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای قەرەداغ- سلێمانی، 11 كەس بریندار بوون، كە برینی چەند كەسێكیان سەختە.

بەپێی زانیارییەكان، ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە 15ی 1ی 2024، لەسەر ڕێگای قەرەداغ ڕووداوێكی ەسختی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی بار لەجۆری (پیكاب دەبڵ كابینە) ڕوویداوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی ڕووداوەكەوە 11 كەس بریندار بوون، كە برینی چەند كەسێكیان سەختە.

لەئێستادا بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانەی قەرەداغ كراون و چوار برینداریش، كە برینەكانیان سەختە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراون بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

هاوكات، لەنێو بریندارەكاندا ژن و منداڵ هەن.

پزیشكان و كارمەندانی نەخۆشخانەیەك بایكۆتیان ڕاگەیاند
پێشت پزیشكان و كارمەندانی نەخۆشخانەیەك بایكۆتیان ڕاگەیاند
تەحسین خەفاجی: هاتنەناوەوەی هێزی سەربازی دیکە بۆ عێراق ڕەتدەکەینەوە
دواتر تەحسین خەفاجی: هاتنەناوەوەی هێزی سەربازی دیکە بۆ عێراق ڕەتدەکەینەوە
پەیوەندیدار