تەحسین خەفاجی: هاتنەناوەوەی هێزی سەربازی دیکە بۆ عێراق ڕەتدەکەینەوە



سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراقی ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە، کە باس لە هاتنی هێزی بیانیی زیاتر بۆ عێراق دەکات و ڕایدەگەیەنێت، بوونی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیش تەنها بۆ ڕاوێژ و ڕاهێنان و زانیاریی ئەمنییە.

تەحسین خەفاجی، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاندووە، هەواڵی هاتنەناوەوەی هێزی سەربازیی دیکە بۆ عێراق ڕەتدەکەینەوە، چونكە عێراق پێویستی بە هیچ هێزێکی بیانی نییە و بوونی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیش تەنها بۆ ڕاوێژ و ڕاهێنان و زانیاریی ئەمنییە.

ڕاشیگەیاندووە، بەمنزیکانە کاری لیژنە هاوبەشەکەی عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەستپێدەکاتەوە، کە بەشێکی پەیوەستە بە خشتەی کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق.

ڕوونکردنەوەکەی خەفاجی دوای هەواڵێکی کەناڵی (سی بی ئێس)ی ئەمریکی دێت، کە باسی لە جێگۆڕکێکردنی هەزار و 500 سەربازی ئەمریکا دەکرد لە عێراق و سوریا.

ڕووداوێكی هاتووچۆ لە قەرەداغ 11 قوربانی لێكەوتەوە
پێشت ڕووداوێكی هاتووچۆ لە قەرەداغ 11 قوربانی لێكەوتەوە
شارەوانی سلێمانی: ئەو گوندانەی ڕێگری دەكەن خانووەكانیان تاپۆ ناكرێت
دواتر شارەوانی سلێمانی: ئەو گوندانەی ڕێگری دەكەن خانووەكانیان تاپۆ ناكرێت
ەیوەندیدار