پزیشكان و كارمەندانی نەخۆشخانەیەك بایكۆتیان ڕاگەیاند



بەهۆی دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەوە، پزیشكان و كارمەندانی نەخۆشخانەی كفری بایكۆتی دەوامیان ڕاگەیاند.

سامان سەرتیپ، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید خالید گەرمیانی لە کفری ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی لە ڕۆژی هەینییەوە پزیشکانی نیشتەجێی خولاو بایکۆتی دەوامیان کرد، بەشی فریاکەوتن بەبێ پزیشک مایەوە، ئەمڕۆ فەرمانبەران و کارمەندانی دیکەش بایکۆتی دەوامیان کرد و داوای مووچەکەنیان دەکەن.

ڕاشیگەیاندووە، لە بەشی فریاكەوتن 17 کارمەند دەوامیان دەکرد، ئێستا تەنها سێ کارمەند دەوام دەکەن، ئەوانیش کەیسە زۆر گەرمەکان دەبینن.

وتوشیەتی، “لەگەڵ ئەوەشدا داوامان کردووە هەندێک خزمەتگوزاریی پێویست هەیە بەردەوام بێت، چونکە دۆخی کفری جیایە و وەکو شوێنەکانی دیکە نییە، نەخۆشخانەی تایبەتی تێدا نییە، کە هاووڵاتی لە نەبوونی نەخۆشخانەی حکومیدا بۆ حاڵەتە پێویستەکان ڕووی تێبکات.”

 

قوباد تاڵەبانی: هەموو هەوڵێک دەدەن تا پێگەی ژن بەهێزتر ببێت
پێشت قوباد تاڵەبانی: هەموو هەوڵێک دەدەن تا پێگەی ژن بەهێزتر ببێت
ڕووداوێكی هاتووچۆ لە قەرەداغ 11 قوربانی لێكەوتەوە
دواتر ڕووداوێكی هاتووچۆ لە قەرەداغ 11 قوربانی لێكەوتەوە
ەیوەندیدار