خوێندکاران بۆ دەرماڵە خۆپیشاندان دەکەن



خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی لەبەردەم زانکۆی سلێمانی بۆ ماف و داواکارییەکانیان گردبوونەوە و داوایانکرد، مانگانە لە کاتی خۆیدا دەرماڵەیان پێبدرێت، کرێی خوێندنی پاراڵێڵیان بۆ کەم بکرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی لەبەردەم زانکۆدا گردبوونەوە ڕایانگەیاند، ماوەی سێ ساڵە داوای وەرگرتنی دەرماڵە، کەمکردنەوە یاخود لابردنی سیستەمی پاراڵێڵ دەکەن، بەڵام تا ئێستا حکومەتی هه‌رێم بێباکانە وەڵامی داواکارییەکانیانی نەداوەتەوە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، پێویستە دەرماڵە بە یاسیی بکرێت و بڕەکەی زیادبکرێت لەگەڵ مووچەی مووچەخۆران دابەشبکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە داواکاریی مامۆستایان و وانەبێژان جێبەجێبکرێت.

هاوکات خوێندکاران جەختیان لەوەکردەوە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە، ئەگەر حکومەت داواکارییەکانیان جێبەجێنەکات، لەگەڵ مامۆستایان، وانەبێژان و فەرمانبەران ڕۆژانی یەکشەممە دێنە سەرشەقام و و ناڕەزایەتی دەردەبڕن.

بەڕێوەبەرایەتییەک داوای وانەبێژی نوێ دەکات
پێشت بەڕێوەبەرایەتییەک داوای وانەبێژی نوێ دەکات
سەفین دزەیی: لە داڤۆس “ماڵی کورد” دادەنرێت
دواتر سەفین دزەیی: لە داڤۆس “ماڵی کورد” دادەنرێت
ەیوەندیدار