بانکی ناوەندی بۆ دانەوەی قەرز بڕیارێکی نوێی دا



بانکی ناوەندی عێراق بۆ دانەوەی قەرزەکانی پێش ساڵی ٢٠٢٤ بڕیاری دا و ئاماژەی بەوەکرد، “دەبێت قەرزەکان بە دینار بدرێنەوە بە بانکەکان”.

بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا ئەو کەسانەی پێش ساڵی ٢٠٢٤ بە دراوی بیانی قەرزیان کردووە بە دینار بیدەنەوە بە بانکەکان و نرخەکەى بە نرخى فەرمى هەژمار دەکرێت کە ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٣٢ هەزار دیناری عێراقی.

بانکی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە پشتبەستن بە بڕیاری ژمارە شەشی ساڵی ٢٠٢٤ کە ئاڕاستەی سەرجەم بانکەکەکان کراوە، ئەو کەسانەی کە لە بانکە تایبەت و حکومییەکان بە دراوی بیانی قەرزیان کردووە، پێویستە قەرزەکانیان بە دیناری عێراقی و بەپێی بەهای فەرمیی بانکی ناوەندی بیگەڕێننەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێگە بە بانکەکان دەدرێت قەرزەکانیان بە دراوی بیانی بدەن بە قەرز وەرگرەکان، ئەوانەی داهاتی تەواویان بە دراوی بیانییە دەتوانن بە هەمان دراو قەرزەکەیان بدەنەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بانکی ناوەندیی لە چەند مانگی ڕابردوودا چەندین ڕێکاری بە مەبەستی جێگیرکردنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار گرتووەتەبەر.

ڕۆژنامەیەکی تورکی: هێزەکانمان لە باکووری عێراق ناکشێنەوە
پێشت ڕۆژنامەیەکی تورکی: هێزەکانمان لە باکووری عێراق ناکشێنەوە
تورکیا پاڵاوتگەی نەوت و وێستگەیەکی غازی لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆردومان کرد
دواتر تورکیا پاڵاوتگەی نەوت و وێستگەیەکی غازی لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆردومان کرد
ەیوەندیدار