تورکیا پاڵاوتگەی نەوت و وێستگەیەکی غازی لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆردومان کرد



تورکیا لە هێرشکردنە سەر ژێرخانی ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و ئەمجارە پاڵاوتگەیەکی نەوت و وێستگەیەکی بەرهەمهێنای غازی لە دێرك بۆردومان کرد.

شەوی ڕابردوو فڕۆکەکانی تورکیا پاڵاوتگەی سووتەمەنی سوێدییەیان لە ناوچەی کۆجەراتی سەر بە دێرك بۆردومان کرد و زیانی ماددی زۆری بە پاڵاوتگەکە گەیاند.

هەر دوێنێ تورکیا 10 جار وێستگەیەکی غازی لە گوندی سوێدییە بۆردومان کرد کە دەکەوێتە نێوان کرکی لەکێ و شاری دێرکەوە.

دواتریش سوپای تورکیا لە ڕێی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای لە هەمان ناوچە بۆردومان کرد.

زیاتر لە مانگێکە سوپای تورکیا شێوازی هێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان گۆڕیوە و ژێرخانی ئابووری و بە تایبەتیش کەرتی وزە دەکاتە ئامانج.

بانکی ناوەندی بۆ دانەوەی قەرز بڕیارێکی نوێی دا
پێشت بانکی ناوەندی بۆ دانەوەی قەرز بڕیارێکی نوێی دا
ڕێنمایی بۆ کاتی شۆفێریکردن لە کەشێکی تەماوی
دواتر ڕێنمایی بۆ کاتی شۆفێریکردن لە کەشێکی تەماوی
ەیوەندیدار