ڕێنمایی بۆ کاتی شۆفێریکردن لە کەشێکی تەماوی



پاش ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەمومژێکی چڕ دروستبووە و هاتوچۆش ڕێنمای دەدات.

ئەمڕۆ دووشەممە، هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە و حەوت ڕێنمایی بڵاوکردوەتەوە بۆ شۆفێری کردن لەکاتی هەبوونی تەمومژ، ئەمانە رێنماییەکانی هاتوچۆی هەولێرە:

١- گرنگترین شت ئەوەیە ئەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت شوفێری نەکەین.
٢- کەمکردنەوەی خێرایی تا ئەو ئاستەی کەوا نیوەی خێرایی ڕێگا پێدراوە.
٣- زیاد کردنی ماوەی بێوەیی خۆت و ئۆتۆمبێلی پێش خۆت.
٤- ئارامگرتن و پەلە نەکردن لە کاتی لێخوڕیندا.
٥- دانەگیرساندنی ڕوناکی بەرز.
٦- نەوەستان لە ناوەڕاستی شەقام و رێگاکاندا.
٧- سوود وەرگرتن لە هێل و رێڕەوەکانی شەقام و ڕێگاکان لە کاتی لێخوڕین بۆ دیاری کردنی ئاڕاستەی ڕۆیشتن.

 

تورکیا پاڵاوتگەی نەوت و وێستگەیەکی غازی لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆردومان کرد
پێشت تورکیا پاڵاوتگەی نەوت و وێستگەیەکی غازی لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆردومان کرد
شاندی کۆمسیۆن بۆ دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن دەگاتە هەولێر
دواتر شاندی کۆمسیۆن بۆ دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن دەگاتە هەولێر
ەیوەندیدار