شاندی کۆمسیۆن بۆ دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن دەگاتە هەولێر



بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، شاندێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بگاتە هەولێر و بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسی دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

حەسەن هادی، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباح ڕوونیکردەوە، شاندەکە لە ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمسیاران و ژمارەیەك کەسانی شارەزا پێکدێت و بڕیارە سبەینی سێشەممە، لەگەڵ دەربارەی پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ شاندی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە.

ڕاشیگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر دیاریکردنی ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکرێت، ئەویش دوای ئەوەی کاتەکەی دواخرا.

ئەوەشی خستەڕوو کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی کوردستان دەکات.

بڕیاربوو ناوەڕاستی شوباتی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام بە هۆی ئەو سکاڵایەی لەسەر یاسای هەڵبژاردن تۆمار کراوە، چاوەڕوان دەکرێت بۆ ناوەڕاستی ئەمساڵ دوابخرێت

ڕێنمایی بۆ کاتی شۆفێریکردن لە کەشێکی تەماوی
پێشت ڕێنمایی بۆ کاتی شۆفێریکردن لە کەشێکی تەماوی
وەزیری کشتوکاڵ بۆ دابینکردنی بڕی هێڵکە بڕیاری دا
دواتر وەزیری کشتوکاڵ بۆ دابینکردنی بڕی هێڵکە بڕیاری دا
ەیوەندیدار