وەزیری کشتوکاڵ بۆ دابینکردنی بڕی هێڵکە بڕیاری دا



وەزیری کشتوکاڵی هەرێم کۆبونەوەیەکی لەگەڵ خاوەنی پڕۆژە خۆماڵییەکانی بەرهەمهێنانی هێلکە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدا، و بڕیارێکیش لە بەرژەوەندی خاوەن پڕۆژەکاندا دەرکرد.

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، “بە ئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و بەرێوەبەری گشتیی بازرگانی و ستافێکی باڵای وەزارەت کۆبونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ خاوەنی پڕۆژە خۆماڵییەکانی بەرهەمهێنانی هێلکە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا”.

ئەوەی خستووەتەڕوو، “کۆبونەوەکە بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی هێلکە و ئامادەکارییەکان بوو بۆ یەکخستنی دەرفەتەکانی بە بازاڕکردنی بەرهەمی هێلکە و گفتوگۆکردنی پێشنیارێکی وەزارەتی بازرگانی عێراق و دابینکردنی هێلکە، دوابەدوای دابینکردنی پێویستی هاووڵاتییانی هەرێم و تەواوکردنی قۆناغی خۆبژێوی بەڕێژەیەکی زۆر بەرز و پێشکەوتوو”.

ڕاشیگەیاند، “هەر لەم کۆبونەوەیەدا سەرجەم سەرنج و پێشنیار و داواکارییەکانی خاوەن پڕۆژەکان وەرگیرا و بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان هەردوو وەزارەت و نوێنەری خاوەن پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی هێلکە بە مەبەستی بەدواداچوون و ئامادەکاری و ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراقی و دانانی پلانێکی گونجاو و هاوسەنگ سەبارەت بە دابینکردنی بڕی هێلکەی پێویست و داواکراو لەگەڵ راگرتنی باڵانسی پێویست”.

شاندی کۆمسیۆن بۆ دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن دەگاتە هەولێر
پێشت شاندی کۆمسیۆن بۆ دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن دەگاتە هەولێر
وەزارەتی شارەوانی: پلانەکەمان لە هەولێر سەرکەوتووبوو لافاو دروست نەبوو
دواتر وەزارەتی شارەوانی: پلانەکەمان لە هەولێر سەرکەوتووبوو لافاو دروست نەبوو
ەیوەندیدار