سودانی پەیامێكی بڵاوكردەوە



سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پێویستە پەلە بكرێت لە یەکلاکردنەوە و تەواوکردنی سکاڵا و دۆسیە تاوانکارییەکان لە ماوەی یاسایی دیاریکراودا و دەشڵێت: “كاری پلەباڵاكان هەڵدەسەنگێنرێت بۆ ڕێگریکردن لە گەندەڵی و پاراستنی سامانی گشتی بكرێت”.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنفرانسی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ڕایگەیاند، پێویستە پەلە بكرێت لە یەکلاکردنەوە و تەواوکردنی ئاگادارکردنەوە و سکاڵا و دۆسیە تاوانکارییەکان لە ماوەی یاسایی دیاریکراودا، بەتایبەتی کەیسەکانی پەیوەست بە ڕای گشتی، بڕێکی زۆر لە گەندەڵی فەرمانبەرانی باڵای دەوڵەت؛ بە مەبەستی سەپاندنی سزای یاسایی بەسەر ئەوانەی سزادراون و بەرزکردنەوەی متمانە بە لێپرسینەوە و ڕێکارەکانی لێپرسینەوە بۆ دڵنیابوون لە بەدەستهێنانی ڕێگری گشتی.

ڕاشیگەیاندووە، هەڵسەنگاندنی خولیی ئەدای ئەو کەسانەی پلەی کاریان بەرزترە، بۆ دڵنیابوون لە کاریگەری و ئەدای دامودەزگا حکومییەکان؛ بۆ ڕێگریکردن لە گەندەڵی و پاراستنی سامانی گشتی.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پتەوکردنی توانای مرۆیی و توانای تەکنیکی ئۆرگانەکانی کۆنتڕۆڵی ناوخۆ لە دامودەزگاکانی حکومەت، بۆ زیادکردنی کاریگەری و کارایی ئەدای کارەکانیان و دانانی میکانیزمی هەڵسەنگاندنی خولیی و شەفاف بۆ ئاستەکەیان و دەستنیشانکردنی ئەو بوارانەی پێویستیان بە گەشەپێدان هەیە.

جەختیشی كردۆتەوە لەسەر “بەهێزکردنی سەربەخۆیی دەزگا ڕێکخستنەکان و پێشکەشکردنی پاڵپشتی دارایی و تەکنیکی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی توانا و لێهاتوویی کارمەندەکانیان، لە بواری بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا و شێوازی سەردەمیانە لە چاودێریکردن و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی”.

سودانی دەشڵێت: “گرنگە پەرە بدرێت بە یاساكان و نوێكردنەوەیان بۆ هاوسەنگ بوون لەگەڵ پێشهاتەکان، هەروەها پڕکردنەوەی کەلێنەکان بۆ دابینکردنی چوارچێوەی یاسایی کارا و گشتگیر لە بەرەنگاربوونەوە و ڕێگریکردن لە گەندەڵی”.

بە وتەی سەرۆك وەزیران، “هەوڵدان بۆ واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنی هاوکاری لەگەڵ وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، هەروەها دانانی میکانیزمی هەماهەنگی هەمیشەیی لەگەڵیان بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری لە بەرامبەر تەحەددای هاوبەش لە بواری بەرەنگاربوونەوە و کەمکردنەوەی گەندەڵی بەتایبەتی سەبارەت بە وەرگرتنەوەی داهاتی گەندەڵی و وەرگرتنەوەی تۆمەتباران و کەسانی سزادراو و داواکراو و دادگایی کردنیان”.

ئەوەشی سووربوونی خۆی ڕاگەیاند لەسەر، “یاسادانان بۆ دروستکردنی دەسەڵاتی چاودێری، لەسەر بنەمای بڕگەکانی مادەی 108ی دەستوور؛ بۆ بەرزکردنەوەی کۆنترۆڵی ناوخۆیی لە دامەزراوە حکومییەکان، ڕێکخستنی ڕێکارەکانی چاودێری خۆپارێزی پێشوو و دواتر و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرپرسیارێتی و دەستپاکی و شەفافیەت. پاراستنی سامانی گشتی”.

دادگای فیدڕاڵی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی ڕاگرت
پێشت دادگای فیدڕاڵی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی ڕاگرت
مامۆستایان دەبێت ئەم دەستکەوتە بە هی خۆیان بزانن
دواتر مامۆستایان دەبێت ئەم دەستکەوتە بە هی خۆیان بزانن
ەیوەندیدار