تووشبووی نەخۆشی کۆنیشانى داون کورسییەکی پەرلەمانی بەدەستهێنا



لە روداوێکی مێژوییدا لە ئیسپانیا بۆ یەکەمین جار ئافرەتێکی توشبوی نەخۆشی کۆنیشانى داون کورسییەکی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاتەکە بەدەستهێنا.
مار گالسیران تەمەنی 18 ساڵ بووە کاتێک چوەتە پاڵ پارتی گەلی پارێزگار و دوای ماوەیەکی کەم لە هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی کورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی هەرێمی ڤالێنسیای ئیسپانیا توانی بچێتە پەرلەمانەوە، کە لە مێژودا روداوی لەم جۆرە تۆمار نەکراوە.
بەمشێوەیەش مار گالێسران بو بەیەکەم خانمە پەرلەمانتار لە ئەوروپادا کە نەخۆشی کۆنیشانى داونی هەبێت و سەرۆکی پارتەکەش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) ئەم کارەی وەک هەواڵێکی گەورە بۆ سیاسەت و لابردنی بەربەستەکان ناوبردوە.
بەپێی فیدراسیۆنی نەخۆشی داونی ئیسپانیا گالسێران بوە یەکەم کەس لە ئەوروپا کە بەشداری لە پەرلەمانی هەرێمێکی وڵاتی ئیسپانیادا بکات و ئەم کارەی گالسێران بو بە شکاندنی بەربەستەکان بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی داونیان هەیە بۆ چونە ناو سیاسەت.

کەشناسی: ئەمشەو باران و بەفربارین بەردەوام دەبێت
پێشت کەشناسی: ئەمشەو باران و بەفربارین بەردەوام دەبێت
لەهەولێر کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی پارێزەرێک دەستگیرکرا
دواتر لەهەولێر کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی پارێزەرێک دەستگیرکرا
ەیوەندیدار