لە چ کاتێکدا پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت کاتێک تووشی ئەنفلۆنزا دەبیت؟



نیشانەکانی سەرمابوون یان ئەنفلۆنزا، لە چەند ڕۆژێک دوای تووشبوون بە ڤایرۆسەکە دەردەکەوێت و دەگەنە لوتکە، وەک ئاوی لووت یان کۆکەی بەردەوام و ئازاری سنگ و قورگ.

نیشانەکانی ئەنفلۆنزا و ڤایرۆسی کۆئەندامی هەناسە و کۆڕۆنا و ڤایرۆسەکانی تر بەزۆری ٧ ڕۆژ دەخایەنێت، هەندێک جار دەتوانێت تا ٢ هەفتە بەردەوام بێت.

ئەو کەسانەی پێشتر حاڵەتی وەک تەنگەنەفەسییان هەبووە، ڕەنگە بۆ ماوەیەکی زۆر نیشانەکانی تێدا بەردەوام بێت، لەم کاتەدا پێویست دەکات سەردانی پزیشک بکەن.

ئەوانەی زیاتر لە دوو هەفتە نیشانەکانیان تێدا دەرکەوتووە بەبێ ئەوەی هەست بە هیچ باشتربوونێک بکەن، پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕی پزیشکی بکەن.

ئەو کەسانەی تووشی تەنگەنەفەسی و ئازاری سنگ و نەتوانینی ڕاگرتنی شلەمەنیەکان( میز، و ئاوی لووت) دەبن، پێویستە بە زووترین کات سەردانی پزیشک بکەن.

هەندێک جار هەوکردنی ڤایرۆسی ئەگەر چارەسەر نەکرێت دەتوانێت گەشە بکات بۆ هەوکردنی بەکتریا و بارودۆخی تەندروستی کەسەکە ئاڵۆزتر دەکات.

بەهیوای تەندروستییەکی باش بۆ هەمووان

بە ئامادەبوونی ٢٦٠ ئەندام پەرلەمان کۆبوونەوەکەی دەستپێکرد
پێشت بە ئامادەبوونی ٢٦٠ ئەندام پەرلەمان کۆبوونەوەکەی دەستپێکرد
نێجیرڤان بارزانی و سودانی کۆبوونەوە
دواتر نێجیرڤان بارزانی و سودانی کۆبوونەوە
ەیوەندیدار