بە ئامادەبوونی ٢٦٠ ئەندام پەرلەمان کۆبوونەوەکەی دەستپێکرد



ئەمڕۆ شەممە، پەرلەمانی عێراق یەکەم دانیشتنی خولی نوێی یاسادانان ئەنجام دەدات، کە تەرخان کراوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق.

لە بەیاننامەیەکی پەرلەمانی عێراقدا هاتووە، “محسین مەندالاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، کارەکانی یەکەمین خولی یاسادانانی ئێستای بۆ سێیەم ساڵی یاسادانان بەڕێوە دەبات”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ژمارەی ئامادەبووان گەیشتووەتە ٢٦٠ ئەندام.

بڕیاربوو ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆی پەرلەمانی عێراق دانیشتنێک ئەنجامبدات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان، بەڵام بەهۆی نەبوونی نیسابی یاسایی دانیشتنەکە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر دواخرا.

کاندیدەکانی پۆستی سەرۆکی نوێی پەرلەمان:
▪️سالم عیساوی
▪️مەحمود مەشهەدانی
▪️شەعلان کەریم
▪️تەلال زوبەعی
▪️عبدالرحیم شەمەری (داواکاری کشانەوە پێشکەش کراوە)
▪️عامر عەبدول جەبار

“هەوڵی جدی هەیە بۆ چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغدا”
پێشت “هەوڵی جدی هەیە بۆ چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغدا”
لە چ کاتێکدا پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت کاتێک تووشی ئەنفلۆنزا دەبیت؟
دواتر لە چ کاتێکدا پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت کاتێک تووشی ئەنفلۆنزا دەبیت؟
ەیوەندیدار