سەرکردەیەکی حوسییەکان: دەریای سوور لە کەشتیەکانی دوژمن قەدەغە دەکەین



ئەندامێکی حوسییەکان واشنتۆن و بەریتانیای تۆمەتبار کرد، بەوەی کە لە ڕێگەی هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر یەمەن پشتیوانی لە تاوانەکانی دژ بە گەلی فەڵەستین دەکەن.

ئەمڕۆ شەممە، حیزام ئەسەد، ئەندامێکی حوسییەکان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی “مەعلومە” ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکا و بەریتانیا هەوڵێکەبۆ ئەوەی ڕێگریمان لێبکەن لە پشتیوانیکردن و داکۆکیکردن لە گەلی غەززە.

ئاماژەی بەوەکرد، ئێمە درێژە بە هەڵوێستەکانمان دەدەین بۆ پشتیوانیکردن لە خەڵکی غەززە، لە دژی ئەو هێرشانەی کە ئیسرائیل ئەنجامی دەدات.

جەختی لەوەکردەوە، دەریای سوور بەلە هێزەکانی ئیسرائیل و ئەوانەی پاڵپشتی دەکەن قەدەغە دەکەین، تاوەکو هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کە لەلایەن ئەمریکاوە پشتیوانی دەکرێت دەوەستێت.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی، ئەمریکا کاتژمێری سفری داناوە، بەڵام سەرکردایەتی ئێمە ئەو کەسەیە کە ڕێگا و ڕێساکانی شەڕکردن دیاری دەکات، هێزە چەکدارەکانمان لە ئامادەباشییدان و ئەوانەی هێرشدەکەنە سەر گەلی یەمەن پەشیمان دەبنەوە، واشنتۆن و لەندەن بەرژەوەندییەکانیان و کەشتیوانی خۆیان خستە مەترسییەوە و وەڵامدانەوەیەکی توند وەردەگرن.

ئەمەش لە کاتێکدایە بە وتەی بەرپرسێکی پنتاگۆن ئەمڕۆ شەممە، هێزی ئاسمانی ئەمریکا هێرشێکی نوێی بۆسەر پێگەی حوسییەکان لە یەمەن ئەنجامدا.

بەپێی هەواڵێکی سکای نیوز عەرەبی، ئەو بەرپرسەی پنتاگۆن ئاماژەی بەوەکردووە، کە هێرشە ئاسمانییەکان ئەو ئامێرە ڕادارانەیان لەناوبردووە کە حوسییەکان بەکاریاندەهێنن.

ڕۆیتەرز لە زاری دوو بەرپرسەوە ڕایگەیاندووە کە سوپای ئەمریکا هێرشێکی دیکە لە یەمەن دژی حوسییەکان ئەنجام دەدات.

سی ئێن ئێن هەروەها ڕایگەیاندووە، “ئەمریکا هێرشی نوێ دەکاتە سەر پێگەی حوسییەکان لە یەمەن”.

ساردترین ناوچەی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ دیاریکرا
پێشت ساردترین ناوچەی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ دیاریکرا
سیستمی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی نوێ و مۆڵەتی شۆفێری عێراق لەگەڵ هەرێم یەکدەخرێتەوە
دواتر سیستمی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی نوێ و مۆڵەتی شۆفێری عێراق لەگەڵ هەرێم یەکدەخرێتەوە
ەیوەندیدار