سیستمی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی نوێ و مۆڵەتی شۆفێری عێراق لەگەڵ هەرێم یەکدەخرێتەوە



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گشتی عێراق سەبارەت بە یەکخستنەوەی کارەکانیان بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبیلی نوێ و مۆڵەتی شۆفێری لەگەڵ هەرێم زانیاری نوێ بڵاو دەکاتەوە.

زیاد قەیسی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی عێراق، ڕایگەیاند، كارگەی نوێی چاپکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل تەواو بووە، چاوەڕێی هاتنی ئامێرەکان دەكەین لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا بگاتە کارگەکە.

ئەماژەی بەوەکرد، پاش گەیشتنی ئامێرەکان دەست بە چاپكردنی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكان دەکەین، کە لەسەر ستانداردی نێودەوڵەتی و ڕێككەوتنی هاتوچۆی ڤیەننا لە ساڵی ١٩٦٨ دیاریکراون، دوای پەیوەندیکردنی عێراق بە ڕێککەوتنەکە لە ساڵی ٢٠١٧ تابلۆكان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دانپێدانراوە.

سەبارەت بە وادەی یەكخستنەوەی سیستمی هاتووچۆی عێراق لەگەڵ هەرێمی كوردستان، وتی، زۆربەی کاروبارەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێم یەکخراوە، كار دەكرێت بۆ پەرەپێدانی هاوكاری بۆ یەكخستنی سیستمی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل و پێدانی مۆڵەتی شۆفێری، بە مەبەستی گەیشتن بە سیستەمێكی یەكگرتووی هاتوچۆ.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی عێراق باسی لەوەشکرد،ئەو مۆڵەتە نێودەوڵەتییەی كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆوە دەرچووە بە بڕی ٣٦ هەزار دینار دانپێدانراوە لە هەموو ئەو وڵاتانەی كە هەماهەنگی پرۆتۆكۆلیان لەگەڵ عێراقدا هەیە .

سەرکردەیەکی حوسییەکان: دەریای سوور لە کەشتیەکانی دوژمن قەدەغە دەکەین
پێشت سەرکردەیەکی حوسییەکان: دەریای سوور لە کەشتیەکانی دوژمن قەدەغە دەکەین
ئەمڕۆ سەرۆکی نوێی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت
دواتر ئەمڕۆ سەرۆکی نوێی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت
ەیوەندیدار