ساردترین ناوچەی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ دیاریکرا



کەشناسی سلێمانی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە، لە حاجی ئۆمەران پلەی گەرمی سفرە، باران بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی پێشبینییەکانی بۆ پلەی گەرمی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، بەرزترین پلەی گەرمی ١٣ و نزمترین سفرە.

بۆ ئەمڕۆ پلەی گەرمی لە شارۆچکەی ئامێدی و شارەدێی حاجی ئۆمەران سفر پلەی سیلیزییە، لە خانەقین بە پلەی گەرمی ١٣ دەبێت.

پلەی گەرمی پێشبینیکراو بۆ هەولێر نۆ، سلێمانی حەوت، دهۆک هەشت، کەرکوک ١٠، هەڵەبجە نۆ پلەی سیلیزیە.

لە کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان ١٢، قەڵادزێ هەشت، ئیدارەی سۆران هەشت، ئیدارەی زاخۆ شەش پلەی سیلیزی دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، لە هەرێمی کوردستان باران بارین بەردەوامی دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

 

 

 

روفاتی ١٧٢ ئه‌نفالكراو لە بەغداوە بۆ هەرێم دەگەڕێنرێتەوە
پێشت روفاتی ١٧٢ ئه‌نفالكراو لە بەغداوە بۆ هەرێم دەگەڕێنرێتەوە
سەرکردەیەکی حوسییەکان: دەریای سوور لە کەشتیەکانی دوژمن قەدەغە دەکەین
دواتر سەرکردەیەکی حوسییەکان: دەریای سوور لە کەشتیەکانی دوژمن قەدەغە دەکەین
ەیوەندیدار