ئەمڕۆ سەرۆکی نوێی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت



ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان کۆدەبێتەوە، پێشبینیش دەكرێت یەكلاكردنەوەی كاندیدی ئەو پۆستە زیاتر لە دانیشتنێك بخایەنێت.

بەپێی بەرنامەی كاری سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بریارە ئەمڕۆ کاتژمێر ٣ پاش نیوەڕۆ دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێ وەک شوێنگرەوەی محەمەد حەلبوسی ئەنجامبدرێت، پێشبینی دەکرێت زیاتر لە دانیشتنێک بخایەنێت.

وەعد قەدۆ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، “تا ئێستا سێ بەربژێر هەیە و لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆ ناوی كاندیدەكان بەشێوەی فەرمی رادەگەیەندرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پاش خستەڕووی ناوەكان، دانیشتنەكە بۆ كاتێكی دیكە دوادەخرێت، واتە پێویستمان بە دوو تا سێ گەڕ دەبێت، بەتایبەت كە ناكۆكی لەنێوان لایەنەكاندا هەیە و رێگردەبێت لە هێنانەدی دوو لەسەر سێی دەنگی پاڵپشتی بۆ هەر كاندیدێك لە دانیشتنی یەكەمدا”.

ئەگەری هەیە دانیشتنی دووەم، رۆژی یەكشەممە یان دواتر ئەنجامبدرێت، لەپێناو یەكلاكردنەوەی بژاردەكان بە ئاڕاستەی كاندیدێكی دیاریكراو بۆ هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران.

هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێی پەرلەمانی عێراق لە کاتێکدایە کە لە ١٤ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ محه‌مه‌د حه‌لبوسی به‌ بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق له‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان لابراوه‌ و ئه‌ندامیه‌تییه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌، هەڵبژاردنێکی سەرۆکێکی نوێی پەرلەمان بۆ سوننەکانە، به‌ڵام بەهۆی ناکۆکی لایەنەکانەوە دواکەوتووە.

 

سیستمی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی نوێ و مۆڵەتی شۆفێری عێراق لەگەڵ هەرێم یەکدەخرێتەوە
پێشت سیستمی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی نوێ و مۆڵەتی شۆفێری عێراق لەگەڵ هەرێم یەکدەخرێتەوە
لەبەر ئەم هۆکارانە نانی بەیانی لەبیرمەکەن
دواتر لەبەر ئەم هۆکارانە نانی بەیانی لەبیرمەکەن
ەیوەندیدار