لەبەر ئەم هۆکارانە نانی بەیانی لەبیرمەکەن



پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژەی بەوەدەکەن، نانی بەیانی دەبێت لە ماوەی دوو کاتژمێردا پاش لە خەو هەستان بخورێت، ئامۆژگاریش دەکەن کە ڕۆژەکە بە پارچەیەک میوەی وەک سێو یان مۆز دەستپێبکات.

پاشان پارچەیەک تۆستی گەنمی تەواو و کەرەی فستقی کەم چەوری یان قاپێکی بچووکی دانەوێڵەی ڕیشاڵی بەرز لەگەڵ شیری بێ چەوری بۆ زیاد بکرێت.

خواردنی نانی بەیانی هێز و توانایەکی زیاتر دەبەخشێت هەیە، توانای تەرکیز و چارەسەرکردنی کێشەکان زیاد دەکات، ئەو کەسانەی ژەمی بەیانیان دەخۆن، زیاتر ڤیتامین و کانزا و ماددە خۆراکیەکانی دیکە لە لەشیاندا هەیە، کۆلیسترۆڵ و چەورییان کەمترە.

ئەو کەسانەی نانی بەیانی دەخۆن، کۆلیسترۆڵی خوێنیان کەم دەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.

هاوکات ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بابەتێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە، بە پشتبەستن بە توێژینەوەکانی چاودێری لە هەموو جیهانەوە، لەسەر ئەو بۆچوونەن کە ئەوانەی نانی بەیانی ناخۆن زیاتر تووشی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و شەکرە و جەڵتەی مێشک دەبن.

جگە لەوەش توێژینەوەکان دەریدەخەن ئەو کەسانەی نانی بەیانی دەخۆن بە گشتی زیاتر گرنگی بە تەندروستی خۆیان دەدەن و خووی تەندروستتر دەگرنەبەر.

لەهەمانکاتدا، بەگوێرەی بۆ چوونی پسپۆران، گروپێک هەیە کە نابێت نانی بەیانی نەخۆن ئەو کەسانەی پێشینەی تێکچوونی خواردن و ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، منداڵان و کەسانی بەساڵاچوو پێویستە بە درێژایی رۆژ وزەیان هەبێت و بۆیە دەبێت گرنگی بە نانی بەیانی بدەن.

 

ئەمڕۆ سەرۆکی نوێی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت
پێشت ئەمڕۆ سەرۆکی نوێی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت
نەڤید زەردی “فێرت کردم”ی بڵاوکردەوە
دواتر نەڤید زەردی “فێرت کردم”ی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار