پێشنیاری بەكارهێنانی ڤاكسین بۆ منداڵی ساوا دەكرێت



دامەزراوەی تەندروستیی فەرەنسا (HAS) پێشنیازی كردووە، ڤاكسینی ڤایزەر-بایۆنتێك بە شێوەیەك فراوان بكرێت، كە بۆ منداڵی 6 مانگیش بەكاربهێنرێت.

ماڵپەڕی فرانس ئینفۆ بڵاویكردووەتەوە، دامەزراوەی تەندروستیی فەڕەنسا (HAS) پێشنیازێكی سەبارەت بە بەكارهێنانی ڤاكسینی فایزەر-بایۆنتێك كردووە، لەو حاڵەتانەی كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بە قورسی دەردەكەوێت و مەترسی مردنیان لەسەرە.

دامەزراوەكە پێشنیازی ئەوەی كردووە كە ڤاكسین بە منداڵانی ساوا و ئەو منداڵانە بدرێت كە تەمەنیان لەنێوان شەش مانگ بۆ چوار ساڵ دەبێت و لە گرووپی ژێر مەترسیدان و داوای ئەوەی كرد كە ڤاكسین بدرێت بە منداڵانی نێو ئەم گرووپی تەمەنە، ئەو منداڵانەی كە لە چواردەوری ئەو كەسانەن كە بەرگریی لەشیان لاوازە و وەڵامی ڤاكسینەكە نادەنەوە، ئەو داوایەی دامەزراوەكە بۆ یەكەمجارە لە فەڕەنسادا دەكرێت.

بەپێی دوایین ئاماری فەرمیی راگەیەندراو لە وڵاتەكە، 37 هەزار و 264 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا دەستنیشان كراوە و لە ماوەی حەوت رۆژی رابردوودا 551 كەس بە نەخۆشییەكە گیانیان لە دەستداوە.

لە فەرەنسا، لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 160 هەزار و 359 كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 54 ملیۆن و 619 هەزار و 988 كەس ڤاكسینیان وەرگرتووە.

داهاتی دوو ڕۆژی سلێمانی بڵاوكرایەوە
پێشت داهاتی دوو ڕۆژی سلێمانی بڵاوكرایەوە
93 كۆچبەر لە كەناراوەكانی توركیا ڕزگاركران
دواتر 93 كۆچبەر لە كەناراوەكانی توركیا ڕزگاركران
ەیوەندیدار