دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە دەستپێدەکات



بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، چەند رۆژێکی دیکە دابەشکردنی بەشەخۆراکی ئەم مانگە دەستپێدەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند، “دابەشکردنی بەشەخۆراکی ئەم مانگە لە ١٥ کانوونی دووەم واتە چەند رۆژێکی دیکە دەستپێدەکات و هەمان ئەو ماددانە دابەشدەکرێن کە لە ساڵی رابردوو دابەشکراون”.

ئاماژەی بەوەکرد، “پێشنیاز کراوە بۆ ئەوەی پەنیر، شیر و ئاردی سفر بۆ بەشەخۆراک زیاد بکرێت، بەڵام تا ئێستا ڕەزامەندییان لەسەر ئەو پێشنیازە نەداوە، چونکە دەبێت پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی بدەن و بڕە پارەیەکی بۆ تەرخان بکەن، ئینجا وەزارەتی بازرگانی عێراق بیداتە هاووڵاتییان”.

بافڵ تاڵەبانی: میدیای یەکێتی پێویستی بە بەخۆداچوونەوەی جدی هەیە
پێشت بافڵ تاڵەبانی: میدیای یەکێتی پێویستی بە بەخۆداچوونەوەی جدی هەیە
شارەزایەکی کەشناسی: لە هەندێک ناوچە ٢ مەتر بەفر دەبارێت
دواتر شارەزایەکی کەشناسی: لە هەندێک ناوچە ٢ مەتر بەفر دەبارێت
پەیوەندیدار