بۆچی ناوی کەسەکانی چواردەورمان لەبیر دەکەین؟



یەکێک لەو بارودۆخە شەرمەزارکەرانەی کە لە ناسین و چاوپێکەوتنی کەسێک ڕووبەڕووی دەبینەوە لە بیرکردنی ناوەکەیەتی کاتێک بۆ یەکەمجار دەیبین، ناچاردەبین جارێکی دیکە لەخۆی بپرسینەوە یاخود ناوەکەی بە نەزانراوی بمێننەوە.

هۆکاری لەبیرکردنی ناوی کەسانی دەوروبەرمان بۆچی دەگەڕێتەوە؟

گرنگی پێنەدان، چاران ڕەنگنات، بەڕێوەبەری پرۆگرامی یادەوەری لە زانکۆی کالیفۆرنیا ڕوونیکردەوە، گرنگی نەدان یاخود بە کەم سەیرکردنی کارێکی سادەی وەک وەبیرهاتنەوەی “ناو” یەکێکە لە هۆکارە دیارەکان، کە ئێمە بە گرنگیپێدانەوە ناڕوانینە وەبیرهێنانەوەی ناوی کەسەکان.

ناوێکی باو یان دەگمەنە، کاتێک کەسێک دەناسیت کە ناوێکی هەیە و پێشتر زۆر گوێت لەو ناوە بووە و پێی ئاشنایت یاخود کەسانێکی دیکە بەو ناوە دەناسیت بە هۆکارێکی لەبیرچوونەوەی ناوەکان دادەنرێت، لەلایەکی دیکەوە ناوە دەگمەنەکان ئاسانە بۆ ناسینەوە، بەڵام قورسە بۆ بیرهێنانەوە

لەگەڵ ئەوەشدا مرۆڤ دەبێت لەگەڵ قەرەباڵغییەکانی مێشکی خۆیدا بجەنگێت و هەوڵێکی زیاتر بدات بۆئەوەی شوێن بۆ وەبیرهێنانەوەی ناوی ئەو کەسانە بکاتەوە کە دەیانناسێت، هاوکات لەبیرکردن یاخود وەبیرهێنانەوەی ناوی کەسێک پەیوەندیدارە بە دەرکەوتن و شێوە و ڕووخساری کەسەکانەوە.

 

چۆن بەبیر خۆمانی بهێنینەوە؟

بۆ چارەسەری لەبیرچوونەوەی ناوی کەسەکانی دەوروبەرمان چەند چارەسەرێک هەیە، وەک دۆزینەوەی تایبەتمەندییەکی جیاواز لەبارەی کەسەکە یاخود ڕووخسار و ڕواڵەتی، لەگەڵ گرێدانی بە ناوەکەیەوە.

دەتوانیت ڕێگایەک بدۆزیتەوە بۆ تاقیکردنەوەی خۆت کە بزانیت ناوەکەت بیرماوە یاخود نا، تەنانەت لەکاتێکدا گفتوگۆکە بەردەوامە، یان ناوی کەسەکە بنووسیت لەوکاتەی کە دەیڵێت.

پاش چەند خولەکێک یان تەنانەت چەند چرکەیەک بە وتنەوەی خۆت تاقیبکەیتەوە، چونکە دووبارەکردنەوەی ناوی کەسێک دوای ئەوەی دەیڵێت کاریگەری بەهێزتری دەبێت بۆ بیرهاتنەوە وەک لەوەی کە تەنها گوێت لێبووبێت.

لە کاتێکدا ناوی ئەو کەسەت بیردەچێتەوە شتێک دەربارەی ئەو کەسە یاخود ئەو کات و شوێنەی ئەو کەسەت تێدا ناسیووە بە بیربهێنەرەوە، بەڵام ئەگەر هەموو هەوڵەکانی دیکە شکستی هێنا، ئەوە بزانە کە لەبیرکردنی ناوەکان کێشەیەکی زۆر باو و ئاساییە، تەنانەت لە نێو توێژەرانی بیرەوەریدا ڕوودەدات.

نرخی زێڕ ناجێگیرە و نەوتیش لە سەروو 77 دۆلار ماوەتەوە
پێشت نرخی زێڕ ناجێگیرە و نەوتیش لە سەروو 77 دۆلار ماوەتەوە
فرۆشتنی گۆشت لەسەر شەقام قەدەغەکرا
دواتر فرۆشتنی گۆشت لەسەر شەقام قەدەغەکرا
ەیوەندیدار