فرۆشتنی گۆشت لەسەر شەقام قەدەغەکرا



لەسەر ڕێگاکانی دەرەوەی شار گۆشت بە نرخێکی هەرزانتر دەفرۆشرێت، قائیمقامی هەولێریش دەڵێت، “هەر کەسێک ببینرێت گۆشت دەفرۆشرێت دەستگیردەکرێت”.

دیاردەی فرۆشتنی گۆشت لەسەر شەقام چەندین ساڵە بوونی هەیە و هاوکات هاووڵاتییان نیگەرانن لە سەلامەتی و تەندروستبوونی ئەو گۆشتەی دەفرۆشرێت، بەڵام نرخەکەی هەرزانترە لەناو بازاڕ ئەمەش وایکردووە کەسانێک هەبن کە بیکڕن.

هەڵمەت هەمزە، بە ڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر سەبارەت بەو گۆشتەی لەسەر شەقام دەفرۆشرێت ڕایگەیاند، هەر گۆشتێک کە لە بازاڕ دەفرۆشرێت، پێویستە لە کوشتارگەکانەوە بێتە دەرەوە و مۆری لێدرابێت، بەڵام ئەم جۆرە گۆشتە هیچ مۆرێکی لێ نەدراوە.

ناوباراو سەبارەت بە تەندروستبوونی گۆشتی سەر شەقام ئاماژەی بەوەکرد، ئەم گۆشتە یان ئەوەتا لە دەرەوە هێنراوە یانیش ئاژەڵی نەخۆشە.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر ڕایگەیاند، لیژنەکانی قایمقامیەت بەردەوام چاودێری ئەم حاڵەتانە دەکەن، هەر کەسێک گۆشت لەسەر شەقام بفرۆشێت لەلایەن لیژنەکانەوە دەست بەسەر هەموو کەرەستەکانیدا دەگیرێت و خۆشی دەستگیر دەکرێت.

بۆچی ناوی کەسەکانی چواردەورمان لەبیر دەکەین؟
پێشت بۆچی ناوی کەسەکانی چواردەورمان لەبیر دەکەین؟
پەرلەمانتارێکی پارتی نوێترین زانیاری دەربارەی کێشەی مووچە ئاشکرا دەکات
دواتر پەرلەمانتارێکی پارتی نوێترین زانیاری دەربارەی کێشەی مووچە ئاشکرا دەکات
ەیوەندیدار