كاتی خۆپیشاندانی سەرتاسەری مامۆستایان ڕاگەیەنرا


 

ئەنجوومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی زەنگی دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندانیان لە وەرزی نوێی خوێندن لێدا و ڕایگەیاند، ڕۆژی یەك شەممە لە زیاتر لە 13 شار و شارۆچكەی هەرێم خۆپیشاندان لە یەك كاتدا ئەنجام دەدەن.

ئەنجوومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی بانگەوازێك بۆ “خۆپیشاندانی سەرتاسەری” ئاڕاستەی مامۆستایان و دایك و باوكی خوێندكاران و سەرجەم چین و توێژەكان دەكات.

لە بانگەوازەكەی مامۆستایانی ناڕازیدا هاتووە، “ڕۆژی یەکشەممە 14/ 1/ 2024 لەژێر ناوی (هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی فێڵ و فشارەکان) گەورەترین خۆپیشاندانی وەرزی نوێ ڕادەگەیەنین و بەشدارییتان، ملنەدانە بۆ ستەم و نادادیی و فشاری نابەجێی حیزبیی و پەروەردەیی”.

 

#بانگەواز_بۆ_خۆپیشاندانی_سەرتاسەریی
-مامۆستایانی کۆڵنەدەر
-دایکان و باوکان، -خوێندکارانی مافخوراو
-چین و توێژە جیاوازە ستەمدیدەکان
ڕۆژی یەکشەممە 14/ 1/ 2024 لەژێر ناوی (#هەفتەی_بەرەنگاربوونەوەی_فێڵ_و_فشارەکان) گەورەترین خۆپیشاندانی وەرزی نوێ ڕادەگەیەنین.
بەشدارییتان، ملنەدانە بۆ ستەم و نادادیی و فشاری نابەجێی حیزبیی و پەروەردەیی.
چاوەڕوانی هەڵوێست و ماندوونەناسیی هەموو لایەکتانین. پێکەوە شەڕی شکۆ و بژێوییمان دەستپێ‌کرد، پێکەوەش سەرکەوتن ڕادەگەیەنین.

ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازیی

ئەنجومەنی وەزیران ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
پێشت ئەنجومەنی وەزیران ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
دوای ڕووبەڕووبوونەوە (٩)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا
دواتر دوای ڕووبەڕووبوونەوە (٩)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا
پەیوەندیدار