دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە


تەنها دوای داشكانی نرخەكەی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە پێش سەری ساڵی نوێدا، نرخی دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و گەیشتەوە سەروو 154 هەزار دینار.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكە بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سەرەڕای بەردەوام دابەزینی نرخی دۆلار لە كۆتا ڕۆژەكانی ساڵی ڕابردوودا، بەڵام ئەو دۆخە زۆری نەخایاند و نرخەكەی جارێكی دیكە بەرزبووەوە.

راشیگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە بەهای 100 دۆلار گەیشتۆتەوە 154 هەزار و 250 دینار.

بەپێی بڕیاری بانكی ناوەندی عێراق لە سەرەتای ساڵی نوێوە سەرجەم مامەڵەكان لە بازاڕەكانی وڵاتدا دەبن بە دینار و ئەمریكاش بڕیاریداوە لە پێدانی دۆلار بۆ پاڵپشتی ئابووری عێراق بەردەوام بێت، بەلام سەرەڕای هەموو ئەو بڕیار و بەڵێنانە، بەهای دۆلار ناجێگیرە و دوودڵی لای هاووڵاتیان دروست كردووە.

 

كۆمسیۆن ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی دیاریكرد
پێشت كۆمسیۆن ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی دیاریكرد
دارایی عێراق ڕوونكردنەوەیەك لەسەر مووچەی فەرمانبەران بڵاودەكاتەوە
دواتر دارایی عێراق ڕوونكردنەوەیەك لەسەر مووچەی فەرمانبەران بڵاودەكاتەوە
پەیوەندیدار