زێباری: عێراق پێویستی بە هێزەکانی هاوپەیمانانە و دەبێت بمێننەوە



بە پێچەوانەی خواستی شیعەکانەوە، راوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق زۆر پێویستە.

بابەکر زێباری، ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دەربارەی چارەنووسی هێزەکانی هاوپەیمانان ڕایگەیاند، “ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق بەردەوام دەبن و خۆشیان باسیان لەوە کرد کە لە عێراق دەمێننەوە و بەردەوام دەبن”.

جەختیشیکردەوە لەوەی “زۆر پێویستە ئەو ھێزانە لە عێراق بمێننەوە ، چونکە جارێ عێراق پێویستی بە ھێزی ھاوپەیمانان ھەیە”.

لێدوانی ڕاوێژکارە سەربازییەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە کە شیعەکان بە تایبەتیش ئەوانەی لەسەر ئێران هەژمار دەکرێن، هەڵمەتێکیان بۆ کۆتاییهێنان بە مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان دەستپێکردووە، بە تایبەتیش دوای ئەو بۆردومانانەی کە ئەمریکا لە وەڵامی هێرشی میلیشیاکان کردییە سەر چەند پێگەکانی حەشدی شەعبی.

تا ئێستا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراقیش لە چەند بۆنەیەکدا جەختی لەسەر کارکردن بۆ کۆتاییهێنان بە مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان کردووەتەوە.

بە مووچەیەکی خەیاڵی.. لە چین داوای کەسێک دەکەن ڕۆڵی “مەیموون” بگێڕێت
پێشت بە مووچەیەکی خەیاڵی.. لە چین داوای کەسێک دەکەن ڕۆڵی “مەیموون” بگێڕێت
پەروەردەمان باش
دواتر پەروەردەمان باش
ەیوەندیدار