بە مووچەیەکی خەیاڵی.. لە چین داوای کەسێک دەکەن ڕۆڵی “مەیموون” بگێڕێت



یەکێک لە ناوچەکانی چین هەلێکی کاری سەیر و سەمەرەی ڕاگەیاند، کەسێکیان دەوێت ڕۆڵی “مەیموون” بگێڕێت و ئەرکەکەی تەنها خواردنی مۆز دەبێت.

ناوچەی ووزشیشانی چین کە دەکەوێتە پارێزگای هێبی لە باکووری ئەو وڵاتە، ژمارەیەک هەلی کاری ڕاگەیاندووە بۆ کەسانێک کە ڕۆڵی ئەفسانەی بەناوبانگی ناوخۆیی “پاشا مەیموون” بەرجەستە بکەن.

ئەو کارەی کە ڕیکلامی بۆ کراوە، پێویستی بە لەبەرکردنی جلوبەرگی “پاشا مەیموون”ە لەگەڵ دانیشتن لە ناو ئەشکەوتێکدا و خواردنی مۆز کە لەلایەن سەردانیکەرانەوە پێیدەدرێت، بە مووچەی مانگانەی ٨٤٢ دۆلاری ئەمریکی.

بەپێی زانیارییەکانی CNN ئەو کارە پێویستی بەوەیە کە کرێکارەکە لە لەناو ئەشکەوتەکەدا بمێنێتەوە، ئەو خواردنانە وەربگرێت کە سەردانیکەران پێیدەدەن.

هاوکات یەکێک لە بەرپرسان دووپاتیکردەوە کە ئەم کارە پێویستی بە ئەزموونی پێشوەختە نییە، بەو پێیەی دڵخۆشی و وزە بەسە بۆ ئەوەی کارەکە بە باشی ئەنجام بدرێت، هاوکات بۆ پاراستنی فەرمانبەرەکان لە شەپۆلی سەرما، گەرمکەرەوەیەکی کارەبایی لە ئەشکەوتەکە دابینکراوە.

مەسرور بارزانی: لە هیچ کەس و هیچ لایەنێک قبووڵ ناکەم، دەست بۆ خەڵکی کاسبکار و هەژار ببات
پێشت مەسرور بارزانی: لە هیچ کەس و هیچ لایەنێک قبووڵ ناکەم، دەست بۆ خەڵکی کاسبکار و هەژار ببات
زێباری: عێراق پێویستی بە هێزەکانی هاوپەیمانانە و دەبێت بمێننەوە
دواتر زێباری: عێراق پێویستی بە هێزەکانی هاوپەیمانانە و دەبێت بمێننەوە
ەیوەندیدار