ئەمڕۆ مانگرتنی سەرتاسەری دەستپێدەكاتەوە



بڕیارە ئەمڕۆ و سبەی مانگرتنی سەرتاسەری لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەڕێوەبچێت.

لەسەر بانگەوازی لایەنە سیاسییەكان و ڕێكخراوە مەدەنییەكان بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە و سبەی چوارشەممە مانگرتنی سەرتاسەری لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەستپێبكاتەوە.

ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران، داوای لە هاووڵاتیان و كاسبكاران كردووە  نەچنە سەر كارەكانیان و مانگرتن ڕابگەیەنن و دوكان و بازاڕەكان دابخەن و بۆ ڕۆژی چوارشەممەش بەردەوام بن.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا گرژییەكان هێوربوونەوەیان بەخۆیانەوە بینیوە، بەڵام ماوە ماوە بەشێوازی جۆراوجۆر ناڕەزایەتی دەربڕین هەر بەردەوامە.

لە تارانیش لە كاردانەوەی دەستگیركرانی ترانە عەلی دۆستی ئەكتەری ناسراوی ئێران و گواستنەوەی بۆ زیندانی ئێڤین، ناڕەزایەتی لەنێو هونەرمەندانی ئێران زیادكردووە.

ماوەی دوو ڕۆژە لە پێش زیندانی ئێڤین لە تاران هونەرمەندانی ئێرانی گرد دەبنەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ ناڕەزایەتییەكان نیشان دەدەن.
ماوەی سێ مانگ زیاترە بەهۆی كوژرانی ژینا ئەمینی كچە كوردی شاری سەقز لەكاتی دەستگیركرانی لەلایەن پۆلیسی ئێرشادەوە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین بەردەوامن.

نیشانەكانی شێرپەنجەی قۆڵۆن
پێشت نیشانەكانی شێرپەنجەی قۆڵۆن
ناوی ئەو کەسانە بڵاوکرایەوە کە لە هێرشەکەی دیالەدا کوژران
دواتر ناوی ئەو کەسانە بڵاوکرایەوە کە لە هێرشەکەی دیالەدا کوژران
پەیوەندیدار