ناوی ئەو کەسانە بڵاوکرایەوە کە لە هێرشەکەی دیالەدا کوژران



فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پارێزگای دیاله‌ ریاگەیاند، لە هێرشەکەی ئه‌مشه‌وی سنوری قه‌زای خاڵسی سنوری دیالە هه‌شت كه‌س كوژراون و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، رەتیشیدەکاتەوە کردەوەکە تیرۆرستی بووبێت.

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پارێزگای دیاله‌ بڵاویکردووەتەوە، لە رووداوەکەی ئەمشەودا هەشت کەس بە ناوەکانی (غازی فه‌یسه‌ڵ محه‌مه‌د حسێن دلێمی، عه‌باس سه‌لام جاسم عه‌تیه‌ دلێمی، حه‌مید فه‌یسه‌ڵ محه‌مه‌د حسێن دلێمی، عه‌لی مه‌هدی جاسم عه‌تیه‌ دلێمی، ویسام ستار جه‌بار عه‌لوان دلێمی، ئه‌میر ئیسماعیل ڕه‌جه‌ب دلێمی، عه‌قیل ئیسماعیل ڕه‌جه‌ب دلێمی، عه‌لی حسێن جبار دلێمی) کوژراون.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هه‌ریه‌ك له‌ موهه‌نه‌د ته‌ها یاس، عه‌لی موناوه‌ر موحسن، ئه‌كره‌م موشه‌ره‌ف ویسام له‌ روداوه‌كه‌دا برینداربون و گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی قه‌زای خاڵس.

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پارێزگای دیاله‌ ئاماژەی بەوەشکردووە، روداوه‌كه‌ تیرۆرستی نەبووە، به‌ڵكو كێشه‌ی عه‌شایه‌ری نێوان خێڵه‌كانه‌ و له‌ ئێستادا یه‌كه‌كانی سوپا و پۆلیس گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی روداوه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردوه‌.

ئەمڕۆ مانگرتنی سەرتاسەری دەستپێدەكاتەوە
پێت ئەمڕۆ مانگرتنی سەرتاسەری دەستپێدەكاتەوە
پرۆژەی ئاوی گوندی 51 گوندی دەڤەری بارزان دەستیپێكردەوە
دوات پرۆژەی ئاوی گوندی 51 گوندی دەڤەری بارزان دەستیپێكردەوە
پەیوەندیدار