ژینگەی هەولێر: هەوڵێکی پیسکردنی ژینگەمان پووچەڵ کردەوە



فەرمانگەى ژینگەى هەولێر ڕایگەیاند، هەوڵێکی سووتاندنی تایه و پیسکردنی ژینگەیان پووچەڵ کردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمانگەی ژینگەی هەولیر بلاویکردەوە، شەوی ڕابردوو دەستیان گرت بەسەر کۆمەڵێك تایە لە نێوان گوندی کۆری و کوردستان ستی کە کەسانێکی نەناسراو و نابەرپرس کۆیان کردبۆوە و به نیازبوون بەشێوەیەکی نایاسایی بیسوتێنن.

ڕوونیشیکردەوە، ئەو کەسانە ویستوویانە بە سووتاندنی تایەکان تەلەکانی ناوی دەربهێنن و بیفرۆشنەوە.

فەرمانگەی ژینگەی هەولێر ڕاشیگەیاند سووتاندنی تایە و پیسکردنی ژیبگە بووەتە دیاردە کە ئەمەش به تاوانی ژینگەیی هەژمار دەکرێت و سزای توندی بۆ دیاری کراوە.

چارەسەرکردنی گریانی منداڵی تازە لە دایکبوو چۆن دەکرێت؟
پێشت چارەسەرکردنی گریانی منداڵی تازە لە دایکبوو چۆن دەکرێت؟
کۆڵبەرێك لە سنووری بانە کوژرا
دواتر کۆڵبەرێك لە سنووری بانە کوژرا
ەیوەندیدار