کۆڵبەرێك لە سنووری بانە کوژرا



کۆڵبەرێك لە سنووری شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ڕۆژی سێشەممە، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی گوندی “زاویەجیک”ی سەر بە سەڵماس بە ناوی شۆڕش خەرگووشی، لە کاتی کۆڵبەری و لە سنووری هەنگەژاڵی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

ڕوونیشیکردەوە، ئەو کۆڵبەرە کە تەمەنی ٣٣ ساڵە و باوکی منداڵێکە، بە دوو گوللە سنگی پێکراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

ڕێکخراوی مافی هەنگاو ڕاشیگەیاند، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا کوشتنی کۆڵبەران بەراورد لەگەڵ ساڵانی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا ٤١ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و لانی کەم ٢٩٢ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

 

ژینگەی هەولێر: هەوڵێکی پیسکردنی ژینگەمان پووچەڵ کردەوە
پێشت ژینگەی هەولێر: هەوڵێکی پیسکردنی ژینگەمان پووچەڵ کردەوە
شاندی هەرێم داوای قەرزێکی دیکەی لە بەغدا کردووە
دواتر شاندی هەرێم داوای قەرزێکی دیکەی لە بەغدا کردووە
ەیوەندیدار