پەروەردە چۆن مامەڵە لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی دەکات؟



سەرباری بڕیاری بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام، بەڵام ئەمڕۆ سێشەممە تەنها لە ژمارەیەکی کەمی خوێندنگەکاندا دەوام کرا.

سەبارەت بەو ڕێکارانەی کە پێدەچێت بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە بەرامبەر بە مامۆستایانی ناڕازی بیانگرێتەبەر، عەبدوڵا حەمە، بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، تا ئێستا بڕیار نەدراوە کە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو مامۆستایانەدا بکرێت کە لە بایکۆت بەردەوامن.

وتیشی: “ئومێدمان وایە داواکارییەکانی دەستپێکردنەوەی دەوام جێبەجێ بکرێن”.

لای خۆشیەوە دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی داوای لە مامۆستایان کرد دەوام دەستپێبکەنەوە بۆ ئەوەی  ساڵی خوێندنی خوێندکاران نەفەوتێت.

جەختیشیکردەوە لەوەی پشتیوانی داواکانی مامۆستایانن.

دوێنێش ساڵنامەیەکی نوێی خوێندن بۆ ناوچەکانی بایکۆت ڕاگەیەندرا کە تا 16ی ئایاری داهاتوو دەوام دەکرێت و بڕیاریش دراوە کە پڕۆگرامی خوێندن کەم بکرێتەوە.

مامۆستایانی ناڕازی ڕایانگەیاندووە تاوەکو سەرجەم داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت، ئامادە نین دەست بە دەوام بکەنەوە، هاوکات بڕیارەکەی وەزیری پەروەردەشیان ڕەتکردەوە کە ڕایگەیاندبوو بە مەرجی هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق گەیشتنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، دەست بە پلەبەرزکردنەوە و بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ دەکەن.

 

نوێترین زانیاری دەربارەی دۆسیەی نانەواکەی هەولێر
پێشت نوێترین زانیاری دەربارەی دۆسیەی نانەواکەی هەولێر
نرخی دۆلار و زێڕ بەرزبووەوە
دواتر نرخی دۆلار و زێڕ بەرزبووەوە
ەیوەندیدار