بایکۆت لە زۆربەی خوێندنگەکانی سلێمانی بەردەوامە



لەسەر بنەمای بڕیاری بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە، دەوام لە ژمارەیەك خوێندنگەی سلێمانی دەستیپێکردەوە و هێشتا لە هەندێکیشیان بایکۆت بەردەوامە.

ئەمڕۆ سێشەممە، لە ژمارەیەك خوێندنگەکانی پارێزگاکانی سلێمانی دەوام دەستیپێکردەوە، بەڵام لە بەشێکی دیکەی خوێندنگەکانیش هێشتا بایکۆت بەردەوامە و دەوام نەکراوە.

ژمارەیەك لە مامۆستاکان لەسەر بنەمای بڕیاری پەروەردەکان دەستیان بە دەوام کردووەتەوە، بەشێکی دیکەشیان پابەندن بە بڕیاری ئەنجوومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی و نەچوونەتەوە بۆ دەوام.

لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیانیش بایکۆت بەردەوامە.

مامۆستایانی ناڕازی ڕایانگەیاندووە تاوەکو سەرجەم داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت، ئامادە نین دەست بە دەوام بکەنەوە، هاوکات بڕیارەکەی وەزیری پەروەردەشیان ڕەتکردەوە کە ڕایگەیاندبوو بە مەرجی هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق گەیشتنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، دەست بە پلەبەرزکردنەوە و بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ دەکەن.

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا شەش کارگوزار بوونە قوربانی
پێشت لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا شەش کارگوزار بوونە قوربانی
دوا هۆنراوەی ئیسماعیل محەمەد بۆ کچەکەی کرا بە گۆرانی
دواتر دوا هۆنراوەی ئیسماعیل محەمەد بۆ کچەکەی کرا بە گۆرانی
ەیوەندیدار