لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا شەش کارگوزار بوونە قوربانی



لە ئاکامی ڕووداوێکی هاتووچۆدا، شەش کارگوزار لە قەزاری بەردەڕەش بوونە قوربانی.

ئازاد تەها، وتەبێژی هاتووچۆی پارێزگای دهۆك ڕایگەیاند، کاتژمێر 7:30ی بەیانی ئەمڕۆ ڕووداوێکی هاتووچۆ لە سەنتەری قەزای بەردەڕەش ڕوویدا و بە هۆیەوە شەش کارمەندی کۆمپانیایەکی پاککەرەوە برینداربوون.

ڕوونیشیکردەوە دووان لە بریندارەکان پاش گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە بە هۆی سەختی برینەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا.

قوربانییەکان کارمەندی کۆمپانیای “ئێم ئاڕ ئێف”ن کە کۆمپانیایەکی تایبەتە بە پاککردنەوە.

سەڵاحەدین بەهادین: د. عەلی قەرەداغی جێگای شانازی هەموو گەلی کوردە
پێشت سەڵاحەدین بەهادین: د. عەلی قەرەداغی جێگای شانازی هەموو گەلی کوردە
بایکۆت لە زۆربەی خوێندنگەکانی سلێمانی بەردەوامە
دواتر بایکۆت لە زۆربەی خوێندنگەکانی سلێمانی بەردەوامە
ەیوەندیدار