دوا هۆنراوەی ئیسماعیل محەمەد بۆ کچەکەی کرا بە گۆرانی



ئیسماعیل محەمەد، شاعیر کە دوا هۆنراوەی بۆ کچەکەی نووسیبوو کە تووشی شێرپەنجە بوو بوو بەناوی “گیانم نەزری گیانت” لەلایەن گۆرانیبێژ بێباک ئەمیر کردبووی بە گۆڕانی رۆژێک بەرلە مردنی بڵاوکرایەوە.

شاعیر پێش مەرگی کچەکەی ئەم هۆنراوەیەی بۆ کچەکەی نووسیوە کە ماوەیەکی زۆر بوو بەهۆی شێرپەنجەوە تەندروستی تێکچوو بوو.

گۆرانییەکە لەلایەن گۆرانیبێژی لاو بێباک ئەمیرەوە وتراوە، تێکستی ئیسماعیل محەمەد و ئاوازی ئەفشین شوکرییە، دوێنێ یەکشەممە هونەرمەند ئیسماعیل محەمەد لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک ڤیدیۆی گۆرانییەکەی بڵاوکردووەتەوە و لەسەر نووسیوە “پێشكەشە بە لانەی كچم”.

لانە، کچی شاعیر و نووسەر ئیسماعیل محەمەدە کە ساڵانێکی زۆرە لە بواری نووسین و هۆنراوەدا کار دەکات، هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی منداڵێکە ماوەیەکی زۆر بوو تووشی نەخۆشی شێرپەنجە ببوو ئێوارەی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

 

بایکۆت لە زۆربەی خوێندنگەکانی سلێمانی بەردەوامە
پێشت بایکۆت لە زۆربەی خوێندنگەکانی سلێمانی بەردەوامە
ئاگر لە نەخۆشخانەیەکی منداڵبوون کەوتەوە و چوار منداڵ گیانیان لەدەستدا
دواتر ئاگر لە نەخۆشخانەیەکی منداڵبوون کەوتەوە و چوار منداڵ گیانیان لەدەستدا
ەیوەندیدار