ئاگر لە نەخۆشخانەیەکی منداڵبوون کەوتەوە و چوار منداڵ گیانیان لەدەستدا



بەهۆى ئاگرکەوتنەوە له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ ژنان و منداڵبوون لە پارێزگای‌ دیوانیه‌ چوار منداڵ گیانیان لەدەستدا و ٣٣ منداڵیش برینداربوون و وەزیری تەندروستی عێراقیش دەڵێت: نەخۆشخانەکە چۆڵکراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئاگر لە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوون لە پارێزگای دیوانیە کەوتەوە و دوابەدوای رووداوەکەش، ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراق بۆ دیاریکردنی کاردانەوە و هۆکارەکانی رووداوەکە گەیشتە نەخۆشخانەکە.

بەهۆی رووداوەکە چوار منداڵ گیانیان لەدەستدا ٢٠ منداڵیش تووشی تەنگەنەفەسی بوون و سەرجەم بریندارەکان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی حسێن و نه‌خۆشخانه‌ی گشتی دیوانییە گواستراونه‌ته‌وه و لە ژێر چاودێری وردی پزیشک دان.

هەروەها محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش رایگەیاندووە، ئەو کەسانەی کەمتەرخەمبوون پێویستە دووربخرێنەوە.

ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستى عێراقیش رایگەیاند، دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەکەش لە پۆستەکەى دورخراوەتەوە.

دوا هۆنراوەی ئیسماعیل محەمەد بۆ کچەکەی کرا بە گۆرانی
پێشت دوا هۆنراوەی ئیسماعیل محەمەد بۆ کچەکەی کرا بە گۆرانی
پەروەردەی رانیە لە بارەی دەستپێکردنەوەی دەوامەوە مامۆستایان ئاگاداردەکاتەوە
دواتر پەروەردەی رانیە لە بارەی دەستپێکردنەوەی دەوامەوە مامۆستایان ئاگاداردەکاتەوە
ەیوەندیدار