پەروەردەی رانیە لە بارەی دەستپێکردنەوەی دەوامەوە مامۆستایان ئاگاداردەکاتەوە



پەروەردەی رانیە رایگەیاند، نووسراوی ئاساییکردنەوەی دەوام و کەمکردنەوەی پڕۆگرامەکانیان بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ناردووە و بڕیارە سبەینێ سێشەممە دەست بە دەوام بکرێتەوە. داواش دەکات ئەو مامۆستا و وانەبێژانەی ئامادەنین دەوام بکەن، بە لیستێک ناوەکانیان بۆ پەروەردە بنێردرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت:”نوسراوی ئاسایی کردنەوەی دەوام و دەستپێکردنەوەی دەوام و کەمکردنەوەی پڕۆگرامەکان نێردراوە بۆسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و بڕیارە سبەینێ ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٩ی کانوونی دووەمی دەرگای قوتابخانەکان بەڕووی قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان دا بکرێتەوە”.

پەروەردەی رانیە ئاگادری سەرجەم بەڕێوەبەرە بەڕێزەکان دەکاتەوە کەڕێکاری یاسایی و کارگێڕی دەگیرێتەبەر لەسەر ڕۆشنایی ئەم خاڵانەی خوارەوە :

یەکەم / پێویستە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لەپەیجی فەرمی قوتابخانەکانیانەوە ئاگاداری قوتابیان بکەنەوە کە ڕۆژی سێشەممە بێنەوە بۆ قوتابخانە .

دووەم : لەگروپی تایبەتی مامۆستایانی قوتابخانەکانتان خشتەی ڕۆژانەی وانەکان دابنێن و ئاگاداری مامۆستایان بکرێت بۆ پابەندبوون بەدەوام .

سێیەم : ئەو بەڕێوەبەر و یاریدەدەرانەی کە ئامادەنین بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام یاداشتێک بنوسن و سبەینێ ڕۆژی سێشەممە ئاڕاستەی پەروەردەی بکەن .
چوارەم : ئەو مامۆستا بەڕێزانەی ئامادەنین دەوام بکەن بەلیستێک ناوەکانیان بنێردرێت بۆ پەروەردە .

پێنجەم : ئەو مامۆستا وانەبێژە بەڕێزانەی ئامادەنین بۆ دەوام بەلیستێک ناوەکانیان بنێردرێت بۆ پەروەردە .

شەشەم : سەرجەم سەرپەرشتیارە بەڕێزەکان ڕاسپێردراون سبەینێ ڕۆژی سێشەممە سەردانی ناوەندەکانی خوێندن بکەن بۆ بەدواداچونی دەستپێکردنەوەی دەوام” .

ئاگر لە نەخۆشخانەیەکی منداڵبوون کەوتەوە و چوار منداڵ گیانیان لەدەستدا
پێشت ئاگر لە نەخۆشخانەیەکی منداڵبوون کەوتەوە و چوار منداڵ گیانیان لەدەستدا
ئەستێرەی تۆپی پێی ئەڵمانیا فرانس بێکنباوەر کۆچی دوایی کرد
دواتر ئەستێرەی تۆپی پێی ئەڵمانیا فرانس بێکنباوەر کۆچی دوایی کرد
پەیوەندیدار