ئەستێرەی تۆپی پێی ئەڵمانیا فرانس بێکنباوەر کۆچی دوایی کرد



ئەستێرەی تۆپی پێی ئەڵمانیا فرانس بێکنباوەر لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بۆندسلیگا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی وێڕای بەداخبوونی خۆیان لەو هەواڵە، کۆچی دوایی ئەستێرەی تۆپی پێی وڵاتەکەیان فرانس بێکنباوەر’ی ڕاگەیاندووە.

بێکنباوەر کە نازناوی “قەیسەر”ی ئەڵمانیای پێدرابوو، لە بایرن میونخ چوار جار پاڵەوانی بۆندسلیگا و لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیاش سێ جار پاڵەوانێتی جیهانی لە کارنامەکەیدا تۆمار کراوە.

فرانس بێکنباوەر هەروەها وەک ڕاهێنەری یانەی بایرن میونخ جارێک پاڵەوانی لیگی ئەڵمانیا و جارێکیش پاڵەوانی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا (UEFA)ی بەدەستهێناوە.

پەروەردەی رانیە لە بارەی دەستپێکردنەوەی دەوامەوە مامۆستایان ئاگاداردەکاتەوە
پێشت پەروەردەی رانیە لە بارەی دەستپێکردنەوەی دەوامەوە مامۆستایان ئاگاداردەکاتەوە
مامۆستایانی نارازی: ناچینە ژێر فشارەکان و بایکۆت بەردەوام دەبێت
دواتر مامۆستایانی نارازی: ناچینە ژێر فشارەکان و بایکۆت بەردەوام دەبێت
ەیوەندیدار