دوا وادە بۆ مامەڵەی پارەی کاش لە وێستگەکانی سووتەمەنی دیاریکرا



ڕۆژی یەکشەممە کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراق کۆتایی مانگی ئازاری داهاتووی وەک دوا وادە بۆ مامەڵەی کاش لە وێستگەکانی سووتەمەنی حکومی و ئەهلی دیاریکرد.

حسێن تاڵیب، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە، “لە سەرەتای ئەمساڵدا پارەی ئەلیکترۆنی لە وێستگەکانی پڕکردنەوەی سووتەمەنی پەسەند دەکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سەرجەم وێستگەکانی سووتەمەنی حکومی و ئەهلی بۆ پڕکردنەوەی سووتەمەنی لەیەکی مانگی نیسانی داهاتوودا سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی بەکاردەهێنن، “.

وەزارەتی نەوتی عێراق بە بڕیارێک لە 2023 دا ڕایگەیاند، کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە سەرجەم بەنزینخانەکان دەگرنەبەر، ئەمەش لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە دەستپێدەکات.

وەزارەت لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕوونیکردەوە، بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی ژمارە 23620ی ساڵی 2023، کە لە مانگی 10/2023 بەڕێوەچوو، پێشنیاری چالاککردنی خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلیکترۆنی و پەسەندکردنی سیستەمی ئۆتۆماتیکی مۆدێرن کرا و پەسەندکرا، بەو پێیەش، و هاوتەریب لەگەڵ ڕێنماییەکانی حکومەت، وەزارەتی نەوت بڕیاریدا بە دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان، پەسەندکردنی سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە سەرجەم وێستگەکان و ڕاگرتنی مامەڵەی نەختینەیی لە 1ی 1ی 2024ەوە.”

مامۆستایان خۆپیشاندان دەستپێدەكەنەوە و “مەرج” قبوڵ ناكەن
پێشت مامۆستایان خۆپیشاندان دەستپێدەكەنەوە و “مەرج” قبوڵ ناكەن
پەروەردە كاتی دەستپێكردنەوەی دەوامی مامۆستایانی دیاریكرد
دواتر پەروەردە كاتی دەستپێكردنەوەی دەوامی مامۆستایانی دیاریكرد
ەیوەندیدار