بانکی نیشتمانی عێراق پەیوەندی بە دەستپێشخەریی (هەژماری من )ەوە دەکات



بانکی نیشتمانی عێراق پەیوەندی بە دەستپێشخەریی “(هەژماری من )ەوە دەکات و دەست دەکات بە خۆجێیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

لە هەنگاوێکدا کە پێگە و ڕۆڵی خۆی لە بازاڕی بانکی عێراقدا بەهێزتر دەکات، بانکی نیشتمانی عێراق سەرکەوتنی خۆی ڕاگەیاند لە پەیوەندیکردن بە دەستپێشخەریی “(هەژماری من)کە لە مانگی شوباتی ڕابردوودا لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دەستیپێکردوه و دەستکردن بە خۆجێییکردنی موچەی فەرمانبەرانی کوردستانی عێراق، بە ئامانجی دابینکردنی ئامرازێکی سەلامەت و گونجاو بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران.

هەڵبژاردنی بانکی نیشتیمانی عێراق وەک یەکێک لە بانکە بەشداربووەکانی دەستپێشخەریی “(هەژماری من( ڕەنگدانەوەی ئەو متمانە زۆرەیە کە حکومەتی کوردستان بە بانکی نیشتیمانی عێراقی دادەنێت لە سایەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بانکی کوالیتی بەرز و توانای ئەوەی بە شێوەیەکی هەمەلایەنە وبە قووڵی لە پێداویستییەکانی کڕیارە تاکەکەسییەکان و کۆمپانیاکان تێدەگات، و هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ دابینکردنی ئەزموونێکی بانکی بێهاوتا ، بۆ بەدەستهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام لە وڵاتدا، لەڕێگەی بەرزکردنەوەی گشتگیری دارایی و پشتگیریکردنی ئاراستەکانی حکومەت لە گەشتی گۆڕانکاری دیجیتاڵیدا.

لە چوارچێوەی ئەم دەستپێشخەرییەدا، بانکی نیشتمانی عێراق کاردەکات بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی فەرمانبەرانی حکومەت لە هەرێم بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری جۆراوجۆر کە بریتین لە: خزمەتگوزاری قەرز، خزمەتگوزاری هەژماری پاشەکەوت، و هەژماری دەوڵەمەندان ، جگە لە بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنی بانکی بە هەموو تایبەتمەندییەکانیەوە و چێژوەرگرتن لەو بەرنامە داشکاندنانەی کە بانک پێشکەشی دەکات.
لەڕووی خزمەتگوزاری قەرزەوە، بانکی نیشتمانی عێراق چەندین ئاسانکاری قەرزکردن دابین دەکات کە پێداویستی و خواستەکانی کڕیارانی دەستپێشخەریی “(هەژماری من )بە ڕێژەی سوودی گونجاو و مەرجی ئاسانی پارەدان دابین دەکات، لە کاتێکدا هەژماری پاشەکەوت و هەژماری دەوڵەمەندان ، لە بانکەکەدا دابین دەکات دەرفەتێک بۆ کارمەندان بۆ پلاندانان بۆ داهاتوویان و گەیشتن بە ئامانجە داراییەکانیان بە شێوەیەکی بەردەوام، جگە لە دابینکردنی چەندین سوودی جۆراوجۆر، لەوانەش دەستڕاگەیشتن بە کەناڵە بانکییە ئەلیکترۆنییەکان بەخۆڕایی.هەروەها کڕیاران دەتوانن سوودمەند بن لە ئەپڵیکەیشنی بانکی بۆ بەڕێوەبردنی ئەکاونتەکانی خۆیان و ئەنجامدانی مامەڵەی بانکی بە ئاسانی و ئاسایش، ئەنجامدانی گواستنەوە و پارەدان، چاودێری باڵانس، و سوودمەندبوون لە خزمەتگوزارییەکانی داشکاندن و ئۆفەرە تایبەتەکان کە لەلایەن بانکەوە پێشکەش دەکرێن.

مامۆستایانی ناڕازی بۆ خەڵک: بایکۆت ناشکێنین
پێشت مامۆستایانی ناڕازی بۆ خەڵک: بایکۆت ناشکێنین
خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە
دواتر خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە
ەیوەندیدار