خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە



هاوکات لەگەڵ جێبەجێکردنی دوو مەرجی مامۆستایانی ناڕازیی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ژمارەیەك لە مامۆستایان لە کۆیە خۆیشاندانیان کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ژمارەیەك لە مامۆستایانی ناڕازیی لە شاری کۆیە خۆپیشاندانیان کرد و دروشمی “بایکۆت بەردەوامە”یان دەوتەوە.

خۆپیشاندانەکە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە نووسراوێکی بۆ دەستپێکردنەوەی پلەبەرکردنەوە و بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژی ڕاگەیاند، بەڵام ڕوونیشیکردەوە کە بڕیارەکە دوای هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.

ئەو دوو خاڵەش بەشێکن لە مەرجەکانی مامۆستایانی ناڕازی بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین.

بانکی نیشتمانی عێراق پەیوەندی بە دەستپێشخەریی (هەژماری من )ەوە دەکات
پێشت بانکی نیشتمانی عێراق پەیوەندی بە دەستپێشخەریی (هەژماری من )ەوە دەکات
وەزارەتی پەروەردە دوو مەرجی مامۆستایانی ناڕازی جێبەجێکرد
دواتر وەزارەتی پەروەردە دوو مەرجی مامۆستایانی ناڕازی جێبەجێکرد
ەیوەندیدار