شاندی حکومەتی هەرێم گەیشتە بەغدا



شاندی حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی وەزیری دارایی هەرێم گەیشتە بەغدا، بڕیارە چەندین دیدار و کۆبوونەوە ئەنجام بدەن.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە،ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٤/١/٦ شاندی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری گەیشتنە شاری بەغداد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ماوەی چەند مانگێکە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی لە سەر ئاستی هەردوو سەرۆک وەزیران هەوڵەکانیان چڕ کردۆتەوە بەمەبەستی چارەسەرکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای هەمواکردنەوەی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٤.

ڕوونیشیکردۆتەوە، بڕیارە شاندی هەرێم لە بەغداد چەندین دیدارو کۆبونەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق ئەنجام بدەن، هەروەها چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم تەوەرێکی تری گفتوگۆکانی شاندی هەرێمن لە گەڵ بەغداد.

ئەمە یەکەم سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمە بۆ بەغدا لە ساڵی نوێی 2024 دا، هەرێم و بەغدا دەیانەوێت لەڕێگەی هەمواری یاسای بودجەوە بابەتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە خەرجی کرداری(ئینفاقی فعلی) دەربهێنن، بۆئەوەی کێشەی مووچە چارەسەربێت و مانگانە لەکاتی خۆیدا مووچەخۆران مووچەکانیان وەربگرن.

چی دەربارەی سوپای عێراق دەزانیت؟
پێشت چی دەربارەی سوپای عێراق دەزانیت؟
نرخی نان و سەموون لە سلێمانی هەرزان نەكراوە
دواتر نرخی نان و سەموون لە سلێمانی هەرزان نەكراوە
ەیوەندیدار