دەبێت کەی لەم دۆخە ڕزگارمان بێت؟



کارەبا لە پێوەری زیرەکەوە بۆ پریپەید لە پریپەیدیشەوە خوا دەزانێت بۆ چی دیکە دەڕوات و هەر بێ چارەسەریش دەمێنێتەوە؟

لە دوێنێ شەوەوە کاتژمێر ٢:٠٠ کارەبای ڕەیسی لە ماڵی ئێمە بڕاوە تا ئێستا دەکاتە ٢٣ کاتژمێر ئێمە ٣کاتژمێر کارەبامان هەبووە دڵنیام دەبێتە ٢٤ کاتژمێریش هەر ئەوەندە دەبێت، چونکە نایەتەوە..جا کاتێکیش پارەی کارەبای موەلیدە دێتەوە مانگانە هەمووی دەڵێن پارەکە زۆرە.

ئەرێ کاکە زۆری چی وەڵلای کارەبای موەلیدە نەبێت ئەبێ بگەڕێینەوە بۆ سەردەمی زوو چراو فتیلە و هەموو شتێک بە کاربهێنین خۆ بەو سێ سەعاتە فریا ناکەوین لایت شەحن و مۆبایلەکانیشمان شەحن بکەینەوە.

قیروسیا لە لایت شەحن و کارەباش ئەی ئەگەر ماڵێک خوا نەخواستە نەخۆشێکی هەبێت و پێویستی بە کارەبا هەبێت بۆ کارکردنی ئامێرێک یان گریمان رووناکی لەو ماوەیەی کە بۆ کارەبای موەلیدە دیاریکراوە نەبێت کە دە سەعاتە رۆژانە چی بکات؟ دەبێت بە ناچاری موەلیدەی تایبەت بەکاربهێنێت؟ ئەی خۆ حکومەت بەم کارەبا جوانەیەوە ئەیەوێت موەلیدە لاببات، هەی هەی وەڵا جوان ئەڕۆینەوە.هەرچەندە کارەبای موەلیدەش باش نییە، بەڵام خۆ ماڵەکانمان رووناک دەکاتەوە.

جا خۆشی وەزارەتی کارەبا لەوەدایە کە گەیشتینە مانگی سێ لە بەهار و کۆتایی مانگی نۆ و دە کاتێک تەنها کارەبامان بۆ گڵۆپ دەوێت، زوو زوو راگەیەندراو دەدات بە گوێماندا رۆژانە ١٦ بۆ ١٨ کاتژمێر کارەبا دەدەین بە هاووڵاتییان.

ئەی بۆ ئێستا هەفتەی جارێک راگەیەندراو بڵاوناکەنەوە و بڵێن لە ٢٤ سەعاتدا تەنها سێ کاتژمێر کارەبا دەدینە هاوڵاتییان ودان بە شکستی خۆتاندا بنێنن، بڵێن چاوەڕێی زیاتر مەکەن هەر ئەوەندەمان پێدەکرێت، وەڵای ئەو حکومڕانییەی ئێوە دەیکەن بە هەموو کەس دەکرێت، چونکە هەرکاتێک خەڵک پێویستی بە شتێک بوو ئێوە لێی دەگرنەوە کە پێویستی پێی نەما پێی دەدەن و منەتیش دەکەن بەسەریدا… زوو زوو دەیدەنەوە بە چاویاندا.

شتێکی دیکەش لە ماوەی رابردودا کارەبای نیشتمانی کوژایەوە، وتیان تەکنیکییە و لیژنەی بۆ دروست دەکەین ئەرێ بە راست ئەوە چی بوو.

لیژنەکە چی لێهات؟یان ئەمەش وەک کارە بەردەوام وچاوەڕوانکراوەکانی دیکەی ئەم حکومەتە درایە دەست لیژنە تا لەکۆڵ بکرێتەوە و قەت چارەسەر نەبێت.

تێبینی…لە کاتی نووسینی ئەم پۆستەشدا کارەبامان نییە لەبەر لایت شەحن نووسیومە …یەک دوو وێنە لە کۆمێنت دادەنێم..

تەقینەوەی غازی ماڵێک قوربانی لێکەوتەوە
پێشت تەقینەوەی غازی ماڵێک قوربانی لێکەوتەوە
سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عێراق دەکات
دواتر سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عێراق دەکات
ەیوەندیدار