تەقینەوەی غازی ماڵێک قوربانی لێکەوتەوە



لە كەركووك بەهۆی تەقینی بوتڵی غازی ماڵێک دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ شەممە، لە ئەنجامی تەقینەوەی غازی ماڵێک لە دەوروبەری قەزای حەویجەی باشووری رۆژئاوای کەرکووک دوو منداڵی خێزانەکە گیانیان لەدەستدا.

بوتڵی ماڵەکە غازی لێ ڕۆیشتووە و بەوهۆیەوە تەقیوەتەوە، لە ئەنجامدا لە سەقف و بەشێكی خانووەکە داڕماوە، هاوکات دوو منداڵی كچی تەمەن ١٠ بۆ ١٢ ساڵان گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی هەندێك لە سەرچاوەكان دایكی منداڵەكانیش بووەتە قوربانی، بەڵام هێشتا بە تەواوی پشتڕاست نەكراوەتەوە.

خەڵک زانیاری نوێ لەسەر نرخی دۆلار بڵاودەکاتەوە
پێشت خەڵک زانیاری نوێ لەسەر نرخی دۆلار بڵاودەکاتەوە
دەبێت کەی لەم دۆخە ڕزگارمان بێت؟
دواتر دەبێت کەی لەم دۆخە ڕزگارمان بێت؟
ەیوەندیدار