سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عێراق دەکات



لە یادی ١٠٣ ساڵەی سوپای عێراق، سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی ئاڕاستەی هێزە چەکدارەکان کرد و وتی، “شانازی بە سەركەوتنەكانیان دەکەین لە بەرگریكردن لە نیشتمان”.

ئەمڕۆ شەممە، د.لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆك كۆماری عێراق، پیرۆزبایی ١٠٣ ساڵەی دامەزراندنی سوپای عێراقی كرد، هاوكات جەختی لەسەر پێویستی پشتیوانیكردنی هێزە چەكدارەكان لە هەموو پێكهاتەكان كردەوە.

د.لەتیف جەمال ڕەشید، لە بڵاوکراوەیەکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی(X)  ڕایگەیاند، لە یادی ١٠٣ ساڵەی دامەزراندنی سوپای عێراق، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ڕۆڵە قارەمانەكانمان دەكەین لە هێزە چەكدارەكان، شانازی بە قوربانیدان و سەركەوتنەكانیان لە بەرگریكردن لە نیشتمان دەکەین.

سەرۆک کۆماری عێراق جەختیشی لە پێویستی پاڵپشتیكردنی هێزە چەكدارەكان كردەوە لە هەموو پێكهاتەكانیان و پەرەپێدانیان بۆ ئەوەی ببنە قەڵغانی عێراق، زامنی ئاسایشی هاووڵاتیان و پارێزەری دەوڵەت و دامەزراوە دەستوورییەكانی.

دەبێت کەی لەم دۆخە ڕزگارمان بێت؟
پێشت دەبێت کەی لەم دۆخە ڕزگارمان بێت؟
دەستگیرا بەسەر ٥ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر
دواتر دەستگیرا بەسەر ٥ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر
ەیوەندیدار