کەشناسی: ئەمشەو بەفر و باران دەبارێت



کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمشەو بەفر و باران بەردەوام دەبێت سبەینێش بارانی بەلێزمە دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە ئەمشەو نمە بارانى بچڕ بچڕ بەردەوام دەبێت لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى وە لە دوای نیوەشەو تا بەرەبەیان ئەگەر هەیە ئەو نمە بارانە درێژبێتەوە بۆ ناوچە شاخاوییەکانى تر و هەروەها بۆ سەنتەرى پارێزگاى هەولێر و باکورى پارێزگای سلێمانى هاوکات بەفر لە سەر لوتکەى شاخە بەرزە سنوریەکان دەبارێت.

کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە کە سبەی ئێوارە تا درەنگانى شەوى هەینى یپێشبینى بارانى کورتخایەنى بە لێزمە بۆ هەر یەکێک لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر و ناوچەکانى ئیدارەى ڕاپەڕین و کۆیە دەکرێ و هەروەها بۆ ناوچەکانى تریش وەکو هەولێرو سلێمانى و هەڵەبجە و گەرمیان کەرکووک باران بارین دەبێت.

بارانی 12 کاتژمێری رابردووی بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە:-

هەولێر 0.2 ملم
پیرمام 0.8 ملم
سلێمانى دڵۆپ دڵۆپ باریوە
دهۆک 2.2 ملم
زاخۆ 2.6 ملم
ئاکرێ 1.8 ملم
ئامیدى 5.4 ملم
باتوفە 4.6 ملم
مێرگەسور 4.0 ملم
بامەرنێ 7.2 ملم
بازیان 0.2 ملم
ماوەت 0.6 ملم
قەڵادزێ 0.4 ملم
دوکان 0.2 ملم
هەڵشۆ 1.0 ملم
خەبات 1.2 ملم
مانگیش 3.0 ملم
سۆران 2.0 ملم

له‌ یارییه‌كه‌ گه‌یشتوون؟
پێشت له‌ یارییه‌كه‌ گه‌یشتوون؟
ئەو وێنە زانستییانە کامانەن کە باوەڕپیکردنیان قورسە و بونیان هەیە
دواتر ئەو وێنە زانستییانە کامانەن کە باوەڕپیکردنیان قورسە و بونیان هەیە
پەیوەندیدار