سوپای عێراق لە گەرەکی نەورۆز کشایەوە



کەمێک لەمەوبەر سوپای عێراق لە گەڕەکی نەورۆزی کەرکوک کشانەوە کە گەڕەکێکی کوردنشینە و ئێوارەی ئەمڕۆ ئاڵۆزی تێدا دروست بوو.

لیوا کاوە غەریب، بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، سوپای عێراق لە گەڕەکی نەورۆز نامێننەوە و پاشەکشە دەکەن، ئەو کێشەیەش بەشێوەیەکی یاسایی چارەسەر دەکرێت،

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانەی لە لایەن سوپای عێراقەوە دەستگیر کرابوون ئازاد کران،

ڕاشیگەیاند، خانووەکان لەسەر موڵکی وەزارەتی بەرگرین و ناکرێت مامەڵەی کڕین و فرۆشتن بە خانووەکانەوە بکرێت، هەر ئەمەشە هۆکاری دروستبوونی کێشەکان و دەبێت چارەسەری ڕیشەیی بۆ بدۆزرێتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای عێراق بە چەند هەمەرێکی سەربازییەوە، چوونە ناو گەرەکی نەورۆز لە کەرکوک، کە گەڕەکێکی کوردنشینە و هەوڵی چۆڵکردنی گەڕەکەکایان دا، بەڵام هاووڵاتیان گردبوونەوە و لە ئاکامدا ئاڵۆزی دروستبوو، کەمێک پێش ئێستاش بە فەرمانێک سوپا کشایەوە و پۆلیسی کەرکوک لە شوێنەکەدا مانەوە.

 

خەڵک زانیاری نوێ لەسەر دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن دەخاتەڕوو
پێشت خەڵک زانیاری نوێ لەسەر دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن دەخاتەڕوو
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە
دواتر وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە
ەیوەندیدار