خەڵک زانیاری نوێ لەسەر دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن دەخاتەڕوو



سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سنووری ناوچەی بایکۆت ئاشکرایکرد، بە ئەگەرێکی زۆرەوە هەفتەی داهاتوو دەوامی خوێندنگاکان دەستێیدەکاتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەکێک لە پەروەردەکانی ناوچەی بایکۆت بە تۆری میدیایی( خەڵک )ی راگەیاند، “بە ئەگەرێکی زۆرەوە تاوەکو 10 مانگ دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری بایکۆت دەکرێتەوە، و پرۆسەی خویندن لەم ناوچانەش دەستپێدەکاتەوە”.

هەر بە پێی بەدواداچوونەکانی خەڵک، هەوڵێک هەیە بۆئەوەی حکومەتی عێراق لە جێگیرکردنی یاسای بودجە دا، هەندێک ئیمتیاز بە مامۆستایانی وانەبێژان لە هەرێم بدات، و دامەزراندنیان بۆ بکاتەوە و ببن بە هەمیشەیی.

هەر بەپێی بەدواداچوونەکان، ئەنجومەنی وەزیران بڕیارە هەفتەی داهاتوو لەسەر داواکاری و یاداشتی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی کۆببێتەوە، و دووخاڵی سەرەکیش تەوەر و گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، لەم بەستەرەدا خاڵەکانی تێدایە.

هاوکات سەرچاوەیەکیش لە دەستەی مامۆستایانی ناڕازی بە( خەڵک )ی ڕاگەیاند، یاداشتێکمان داوەتە دەست حکومەتی هەرێم و مەرجەکانی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن ئاماژەی پێدراوە، هیوادارین حکومەت لە ئاست بەرپرسیارێتیدا بێت و وەڵامی داواکارییەکان بداتەوە.

ئەو وێنە زانستییانە کامانەن کە باوەڕپیکردنیان قورسە و بونیان هەیە
پێشت ئەو وێنە زانستییانە کامانەن کە باوەڕپیکردنیان قورسە و بونیان هەیە
سوپای عێراق لە گەرەکی نەورۆز کشایەوە
دواتر سوپای عێراق لە گەرەکی نەورۆز کشایەوە
ەیوەندیدار