سوپای عێراق بە زەبری هیز هەوڵی چۆڵکردنی گەڕەکیکی کوردنشینی کەرکوک دەدات



ئێوارەی ئەمرۆ پێنجشەممە، سوپای عێراق چوونە ناو گەرەکی نەورۆز لە کەرکوک و هەوڵیاندا بە زەبری هێز دانیشتوانەکەی دەربکەن.

دوای هاتنی سوپای عێراق بۆ گەڕەکە کورد نسینەکە، هاونیشتمانییانی گەڕەکەکە لەنێو کۆڵانەکاندا گردبوونەتەوە و رەتیدەکەنەوە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.

هاوکات بەپیی سەرچاوەکان، سوپا سێ کەسی لە دانیشتوانی گەڕەکی نەورۆز دەستگیر کردو، بەڵام پاش ماوەیەک ئازاد کران.

لە گەڕەکی نەورۆزی شاری کەرکووک 122 خانووی گەورە هەن کە نزیکەی 172 خێزانی کوردی تێدا دەژین، ئەو خانووانە لەلایەن رژێمی بەعسەوە بۆ کەسانی نزیک لە حیزبی بەعس دروستکرابوون، بەڵام دوای پرۆسەی ئازادی عێراق ئەو خانووانە چۆڵبوون و ئەو خێزانە کوردانەی ئاوارەی شارەکانی هەرێمی کوردستان بووبوون، گەڕانەوە و لەو خانووانەدا نیشتەجێ بوون.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە
پێشت وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە
ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە
دواتر ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە
ەیوەندیدار